|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
وه‌فدێكی حیزبی شیوعی كوردستان
سه‌ردانی بنكه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد
رۆژی7
ژۆئه‌ن
2009ی
زایینی به‌رانبه‌ر
17ی
جوزه‌ردانی
1388ی
هه‌تاوی وه‌فدێكی حیزبی شیوعی كوردستان به سه‌ردانێكی ره‌سمی و
به سه‌ر په‌ره‌ستی به‌رێز ئه‌بو تارا و به ئه‌ندامێتی به‌رێزان
صبحی مهدی، گۆران حسین ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وعوسمان
زیندانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی
بنكه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كردوله لایه‌ن وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه به
سه‌ر په‌ره‌ستی به‌رێز ئه‌بوبه‌كری موده‌رسی و به ئاماده‌بوونی
به‌رێزان فاروق بابامیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، رسول علی دوست
وساڵح شریفی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێشوازیان لێكرا.
له‌م دیداره ره‌سمیه دا دوایین بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه به‌گشتی
و پرسی كورد به تایبه‌تی، هه‌ڵبژارنی پارلمانی كوردستان،
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سیاسه‌تی حیزبه‌كانی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات درایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌و ئاڵ و گۆری بیرورای له
سه‌ر كرا‌و له سه‌ر هاوخه‌باتی زیاتری حیزبه كوردستانییه‌كان و
ده‌ورو رۆڵی هێزه چه‌پ و دێمۆكراته‌كان له‌م قۆناغه‌ی خه‌بات‌دا
جه‌خت كرایه‌وه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
7
ی ژوئه‌نی
2009
17
جۆزه‌ردان
1388
|