|
چاوپێكه‌وتنی نێوان كۆمه‌ڵه و حیزبی دیموكراتی كوردستان
هه‌یئه‌تێكی ده‌فته‌ری سیاسیی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له سه‌ر
بانگهێشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان، دوێنێ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی
25-5- 2009
سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدك یان كرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی
ده‌فته‌ری سیاسیی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه‌وه پێشوازیه‌كی
گه‌رمیان لێكرا.
شایانی باسه له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا هه‌ل ومه‌رجی ئێستای ئێران و
كوردستان، به تایبه‌تی هه‌ل ومه‌رجی پاش ده‌یه‌مین خولی به ناو
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران به وردی كه‌وته به‌رباس و
لێكدانه‌وه.
هه‌ر دوولا خه‌بات وخۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئێرانیان به خه‌بات
وبه‌رخۆدانێكی ره‌وا وبویرانه زانیوو، به‌شداری وپشتیوانی له‌و
خه‌باته‌یان به ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یه‌ی حیزبه‌كان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
دانا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی و هاوكاری نیوان
حیزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه پێداگری له سه‌ر كرایه‌وه، به
تایبه‌تی له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ی كه ئێستا له ئێران هاتووه‌ته گۆڕێ.
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا پێكهاتبوو له هاوڕێیان:
ئه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی و سه‌رپه‌رستی
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه، نه‌جمه‌ی گوڵپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی،
عه‌بدوڵڵا عه‌زیمی، سالح شه‌ریفی و ئه‌نوه‌رمحه‌مه‌دی ئه‌ندامانی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه.
هه‌یئه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانیش پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: كه‌مال
كه‌ریمی، حه‌سه‌ن رستگار،حه‌سه‌ن قادرزاده و قادر وریا ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ری سیاسیی وهه‌روه‌ها به‌ڕێز سمایلی بازیار.
جێگه باسه له به‌شێكتری دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵلا
حه‌سه‌ن زاده و كاك عه‌لی فه‌تحی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
پاش چه‌ند كاتژمێر وتوویژو لێكدانه‌وه له فه‌زایه‌كی دۆستانه‌دا
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه به گه‌رمی له لایه‌ن رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی
كوردستانه‌وه به‌ڕێكران.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ناوه‌ندی راگه‌یاندن
4/4/1388
25/6/2009
 |