|
هه‌یئه‌تێكی حیزبی وه‌فاقی دیموكراتی كوردی سوریه
سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌یان كرد
دوا نێوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی
29/6/2009
هه‌یئه‌تێكی حیزبی وه‌فاقی دیموكراتی كوردی سوریه به سه‌رپه‌ره‌ستی
به‌رێز كاك فوزی شه‌نگاڵی و پێكهاتوو له به‌رێزان صالح صوبی، غه‌مگین
درێن، و وه‌لید حلمی كلۆ، سه‌ردانی بنكه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و
له لایه‌ن هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌وه به‌سه‌رپه‌ره‌ستی هاوڕێ ئه‌بووبه‌كر
موده‌ره‌سی پیشوازیان لێكرا.
له‌م دیداره دوستانه‌یه‌دا بار و دۆخی سیاسی ئێران له دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و په‌رسی كورد له هه‌ردوو وه‌ڵاتی
سوریه و ئێران خه‌رانه به‌ر باس و ئاڵوگۆڕی بیر‌و ڕایان له سه‌ر كرا،
و هه‌ر وه‌ها له سه‌ر دوستایه‌تی زیاتری نێوان كۆمه‌ڵه و حیزبی
وه‌فاقی سوریه له داهاتوودا ته‌ئكیدیان كرده‌وه. له كۆتایی ئه‌م
دیداره دا هه‌یئه‌تی مێوان له لایه‌ن هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌وه
به‌ڕێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
29/6/2009
|