|
په‌یامی پیرۆزبایی بۆ به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی
به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی جه‌نابتان وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردستانی له
هه‌لبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، له‌لایه‌ن خۆم و
سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێرانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جه‌نابتان و له رێگه‌ی
ئێوه‌وه ئاراسته‌ی لیستی كوردستانی، هه‌موو پێكهاته‌كانی
پارله‌مان و گه‌لی كورد له كوردستان عێراق ده‌كه‌م.
بێگومان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو
ده‌سكه‌وتێكی بایه‌خدار و شانازییه‌كی گه‌وره بۆ گه‌لی كورد تۆمار
ده‌كرێت كه تێیدا توانی به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو له
هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و هێمنانه‌دا له‌پرۆسه‌ی دێمۆكراسیدا به‌شداری
بكا و له‌به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیای جیهانی و چاودێرانی
بیانی‌دا سه‌ركه‌وتوو بێته‌ده‌ر و به‌م جۆره ئیسباتی بكا كه وه‌كوو
میلله‌تێكی پێگه‌یشتوو و خاوه‌ن توانا شیاوی ئه‌وه‌یه له ریزی
پێشه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا حیسابی بۆ بكرێت.
له‌راستیدا هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م
جاره‌دا قۆناغێكی به‌ره‌و پێش بڕی و ئه‌زموونی كوردستانی باشووری
پته‌وتر و له‌به‌ر چاوی هه‌موو جیهان رێزدارتر كرد.
پڕبه‌دڵ بۆ جه‌نابتان و بۆ حكوومه‌ت و پارله‌مانی هه‌رێم و هه‌موو
گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق ئاواتی سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین.
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
4ی
ژوئیه‌ی
2009
|