|
دیداری وه‌ڤدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له باره‌گای ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
رۆژی دووشه‌ممه
12/5/ 1388ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به
3/8/2009
ی زاینی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان پێكهاتوو له
ئه‌ندمانی ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به
سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌نی ره‌ستگار به سه‌ردانێكی
ره‌سمی گه‌یشتنه باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و له لایه‌ن
وه‌ڤدێكی كۆمه‌ڵه پێكهاتوو له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز هاورێ عبدالله مهتدی
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه پێشوازییان لێكرا.
له‌م دیداره دا بار‌و دۆخی سیاسی ئێران و كوردستان و به‌تایبه‌تی
ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌ی خه‌ڵكی ئێران كه دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری هاته ئاراوه و
هه‌ر وه‌ها دوایین بار‌و دۆخی ناوچه‌كه درانه به‌ر باس و
لێكۆڵینه‌وه‌و بیر و ڕایان له سه‌ر ئاڵ و گۆڕ كرا. هه‌ردوو لا له
سه‌ر پته‌وتر كردنی پێوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و هاوكاری حیزب و
رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات پێداگرییان كرد.ئه‌ندامانی وه‌ڤدی حیزبی
دێمۆكراتی كوردستان بریتی بوون له به‌رێزان: حه‌سه‌نی ره‌ستگار
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و سه‌رپه‌ره‌ستی وه‌ڤد، كه‌ماڵی
كه‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، مسته‌فا مه‌عرووفی ئه‌ندامی
كۆمیتی ناوه‌ندی ئیسماعیل بازیار و فه‌تاحی ئیلخانی زاده كادری
پێوه‌ندییه‌كان
.
وه‌ڤدی كۆمه‌ڵه‌ش بریتی بوون له به‌رێزان: هاورێ عبدالله مهتدی
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه و سه‌رپه‌ره‌ستی وه‌ڤدی كۆمه‌ڵه،
ئه‌بووبه‌كری موده‌رسی ونه‌جمه‌دینی گوڵ‌په‌روه‌ر و محه‌مه‌د شافعی
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، زاگرۆس خۆسره‌وی وئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی
و ساڵح شه‌ریفی ئه‌ندامانی كۆمیتی ناوه‌ندی، سالار پاشایی
ئه‌ندامی جێگری كۆمیتی ناوه‌ندی
.
دواتر وه‌فدی میوان به‌گه‌رمییه‌وه له لایه‌ن وه‌ڤدی كۆمه‌ڵه‌وه
به‌رێ كران
.
سكرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
13/5/1388
4/8/2009
 |