|
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی
به بۆنه‌ی مه‌رگی هونه‌رمه‌ند "عه‌لی خه‌ندان"
عه‌لی خه‌ندان، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگبێژ و قسه‌خۆشی كورد له‌شاری
بۆكان، ماڵئاوای له ژیان كرد.
عه‌لی
خه‌ندان یه‌كێك له پارێزه‌رانی فولكولوری كوردی و به تایبه‌ت
فولكولوری ناوچه‌ی موكریان رۆژی شه‌ممه
17ی
گه‌لاویژی ساڵی
1388ی
هه‌تاوی له ته‌مه‌نی
110ساڵیدا
له شاری بۆكان دڵی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
عه‌لی خه‌ندان یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه به ناوبانگ و
خۆشه‌ویسته‌كانی شاری بۆكان بوو كه له‌رێگای گۆرانی وتنه‌وه و
كۆكردنه‌وه‌ی فۆلكۆلۆر و قسه‌ی نه‌سته‌قی كوردی و ته‌نزه‌وه،
پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی له ناو خه‌ڵكی كوردستانی ئێران‌دا هه‌بوو.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی
ئاراسته‌ی كه‌س و كار و هۆگرانی عه‌لی خه‌ندان، هونه‌رمه‌ندان و
هونه‌ردۆستان خه‌ڵكی ناوچه‌ی موكریان و به تایبه‌تی شاری بۆكان ده‌كات
و خۆی به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانێت.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
10-8-2009
|