|
سه‌ردانی كۆمه‌ڵه له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
له سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران رۆژی
چوارشه‌ممه رێكه‌وتی
21ی
گه‌لاوێژی
1388ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به
12ی
ئاگوستی
2009ی
زایینی هه‌یئه‌تێك له ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێ عه‌بدوڵلا موهته‌دی سكرتێری
گشتی و پێكهاتوو له هاورێیان ئه‌بووبه‌كر موده‌ره‌سی ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی و ماجد پاشایی و ئه‌نوه‌ر موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامانی
كومیته‌ی ناوندی و سالار پاشایی ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه سه‌ردانی حزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان
كرد و له لایه‌ن به‌رێزان كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی و كاك
موحه‌ممه‌د نه‌زیف قادری و كاك ته‌یمور مسته‌فایی ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ری سیاسی و كاك سه‌ید ئیبراهیم هاشمی و كاك عومه‌ر
غوڵامعه‌لی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی و كاك ئومید مه‌ندومی
ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه پێشوازی و به‌خێر هاتنیان لێ كرا.
له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و ئێران و
كوردستان به تایبه‌تی درانه به‌رباس و به وردی تاوتوێ كران و
هه‌روه‌ها له سه‌ر رووداوه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان كه دوای
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران هاتوه‌ته ئاراوه هه‌ر دوولا
بیرورایان ئاڵوگۆر كرد و هاوكاری و نزیكایه‌تی هه‌رچی زیاتری هێزه
سیاسییه‌كانی ئێران و كوردستانیان له داهاتوودا به گرینگ وه‌سف كرد
وله سه‌ر په‌ره‌دان و نزیكایه‌تی هه‌رچی زیاتری سه‌رجه‌م حزبه
كوردستانییه‌كان ته‌ئكیدیان كرده‌وه. ئه‌م دیداره دوای چه‌ند
كاتژمێرێك له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا كۆتایی پێهات و
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه به گه‌رمی به‌رێ كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران
12-8-2009
|