|
بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه به بونه‌ی:
28
ی گه‌لاوێژ
30
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژی
28
گه‌لاوێژدا، رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران، به فتوای
خومه‌ینی، هێرشێكی نیزامیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كرده سه‌ر كوردستان و
شه‌ڕێكی ناڕه‌وای به دژی خه‌ڵكی مافخواز و خۆراگری كوردستان،
راگه‌یاند. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر كوردستان، هێرش بۆ سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌رێنی
57،
به تایبه‌تی هێرش بۆ سه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌كان له تاران و به‌شه‌كانی
دیكه‌ی ئێرانی، ده‌ست پێ كرد. گه‌لی كورد كه له سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌ركاری رێژیمه تازه‌وه خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسی و
هێمنانه بوو، هه‌موو حه‌ولی خۆی خستبووه گه‌ڕ تا له رێگای دیالۆگ
و خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسییه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی بكا، به
راگه‌یاندنی ئه‌م فتوایه، كه‌وته سه‌ر دوو رێیانێكی سه‌خت و
بڕیارێكی مێژویی: ته‌سلیم بوون یان خۆراگری له به‌رانبه‌ر شه‌ڕێكی
داسه‌پاو و نه‌خوازراوو نابه‌رامبه‌ردا؟
خه‌ڵكی كورد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ناته‌یاری و نائاماده‌ییه‌كه‌وه، یه‌كده‌نگ و یه‌كپارچه، بڕیاری
داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌قی ئینسانیی خۆیان هه‌ڵبژارد.
به‌مجۆره و به‌م بڕیاره، ویست و ئیراده‌ی مێژوویی خه‌ڵكی كوردستان
بۆ رزگاری، حه‌ماسه‌یه‌كی ئه‌وتۆی خوڵقاند و یه‌كیه‌تییه‌كی
سه‌رانسه‌ریی ئه‌وتۆی هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسیی كوردستان كه سی
ساڵ سه‌ركوت، قه‌ڵاچۆكردن، كوشتووبڕ و تاڵان و بڕۆی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له تێك بشكێنێ،
به‌ڵكوو شانازی، غورور و سه‌ربه‌رزیی به‌و گه‌له به‌خشیوه و، رۆژی
28
گه‌لاوێژی كردۆته رۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی له خۆراگری و
به‌رگریدا.
ئێستا دوای سێ ده‌یه په‌لامار و هێرشی نیزامی، ئیعدامی
به‌كۆمه‌ڵی تێكۆشه‌ران و لاوانی ئه‌م گه‌له، قه‌تڵی عام و
كاولكردنی دیهاتی كوردستان، كردنی شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كان به
پادگانی هێزی داگیركه‌ر و تۆپباران و بۆمبارانی شوێنی ژیان‌و
مووچه و مه‌زرای خه‌ڵك، كوشتار و تیرۆری چالاكوانان و رێبه‌رانی
سیاسی، درێژكردنی ده‌ستی تاوان و شه‌ڕ و جینایه‌ت بۆ هه‌موو شار‌و
لادێ و ته‌نانه‌ت بۆ ماڵانی خه‌ڵكی كوردستان، بووه به سیاسه‌تی
به‌رده‌وامی ئه‌م رێژیمه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد پشت ئه‌ستوور
به ئه‌زموونی
30
ساڵ خه‌بات و به‌ره‌نگاری، وشیارتر له رابردوو، خه‌باته‌كه‌ی به
شێوازی جۆراوجۆر له پانتایی كوردستان‌دا په‌ره پێداوه و، هاوسۆزیی
زیاتری گه‌لانی ئێران و جیهانی بۆلای خۆی، راكێشاوه. كۆماری
ئیسلامی‌یش دژایه‌تیی زۆرتری خه‌ڵكی ئێران و ته‌ریك كه‌وته‌یی
بێوێنه‌ی جیهانی و ئالۆزی و ناكۆكیی ناوخۆیی بووه‌ته نه‌سیبی.
پاش تێپه‌ر بوونی سی ساڵ به سه‌ر ئه‌م رۆژه مێژووییه‌دا، جێگه‌ی
خۆیه‌تی كه هه‌موو تێكۆشه‌رانی كوردستان، هه‌م بۆ ئاشناكردنی
نه‌سڵه نوێیه‌كان، به‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئه‌وكات، و هه‌م
بۆ په‌ره‌پێدان و به هێز كردنی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی له نێو
ریزه‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات و به‌رخۆدانی كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان‌دا، ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی خۆڕاگری، به‌رگری و
یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات،
بناسێنن. پێویسته وێڕای رێزگرتن له شه‌هیدانی كوردستان و رۆڵی
پێشره‌وانه‌یان له‌خه‌بات به دژی‌رێژیمی‌دیكتاتۆر و كۆنه‌په‌رستی
ئێران، هاوخه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان له گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی سه‌راسه‌ری له هه‌لومه‌رجی ئیستادا
كه خه‌ڵكی راپه‌ریو له سته‌م و دیكتاتۆری و بێمافی هاتوونه‌ته
سه‌ر شه‌قامه‌كان و به شێوه‌یه‌كی درندانه سه‌ركوت ده‌كرین پیشان
بده‌نه‌وه. خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد له ساڵوه‌گه‌ڕی
28ی
گه‌لاوێژدا پێویسته به هێز و وزه‌یه‌كی تازه‌وه به‌ره‌وڕووی
دێكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی بێته‌وه‌و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی به زیانی
رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار و به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی پێك
هاتوه، بۆ ناساندن و چه‌سپاندنی زیاتری ویست و داخوازه‌كانی گه‌لی
كورد له ئاستی ئێران و جیهاندا كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
له سیهه‌مین سه‌ڵوه‌گه‌ری
28ی
گه‌لاوێژ وه شه‌ری داسه‌پاو و به‌رگری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
كوردستان‌دا:
بۆ رێزگرتن له شه‌هیدان و قوربانیانی
30
ساڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو، بۆ ده‌ربڕینی
بێزاری له شه‌ری داسه‌پاو و كرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری
ئیسلامی، بۆ پێداگری له‌سه‌ر ویستی ئازادی، دێمۆكراسی و مافی
مرۆڤ بۆ هه‌موو هاونیشتمانان، بۆ رێزگرتن له یه‌كیه‌تی و خۆراگریی
خه‌ڵكی كوردستان و بۆ ده‌ربرینی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی
هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و پشتیوانی له داخوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
دێمۆكراسیخوازی و دژه دیكتاتۆریی ئێستا، راده‌گه‌یه‌نین و داوا
ده‌كه‌ین كه:
-
رۆژی
28
گه‌لاوێژ بكرێته رۆژی خۆراگری، به‌رگری و هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی
كوردستان.
-
له‌و رۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی شار و دێهاتی كوردستان وكوردانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێز له
3
ده‌یه خه‌بات و خۆراگریی گه‌لی كورد دژی كۆماری ئیسلامی بگرن و
ئیعتیراز و بێزاریی خۆیان له‌م رێژیمه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه
ده‌توانن ده‌رببرن.
له حیزب و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان و كه‌سایه‌تییه خه‌باتگێڕه‌كانی
ئێرانیش داوا ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتن له
30
ساڵ خه‌بات و خوڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و قوربانیدانی ئه‌م گه‌له
له پێناوی ئازادی و دێموكراسی و مافه ره‌واكانی خۆیان و
هاونیشتمانانیاندا، دا پشتیوانی له‌م بانگه‌وازه بكه‌ن.
بژی ئازادی و دێمۆكراسی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران
سه‌ركه‌وتووبێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و
هاوپێوه‌ندی و هاوخه‌باتیی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
24ی
گه‌لاوێژی
1388
15
ئاگوستی
2009
|