|
سه‌ردانی لێژنه‌یه‌كی پارتی دێمۆكراتی كوردستان
له باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رۆژی
چوارشه‌ممه 4ی
خه‌رمانان رێكه‌وتی
26/8/ 2009
لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌كره جۆی پارتی دێمۆكراتی كوردستان به
سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز كاك نه‌وزاد كامل سه‌ردانی بنكه‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری
سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازی و به‌خێرهاتنیان
لێ كرا. له‌م دیداره دۆستانه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی
ناوچه‌كه به گشتی و پرسی كورد به‌تایبه‌تی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و
هه‌روه‌ها له سه‌ر دۆستایه‌تی و نزیكایه‌تی هه‌رچی زیاتری نێوان
حیزبه كوردییه‌كان پێداگری كرایه‌وه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
4ی
خه‌رمانانی
1388ی
هه‌تاوی
|