|
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی:
تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی
له‌م دواییانه‌دا له هه‌ندێ له ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه فارسی و كوردی
زمانه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی دیكه‌ی راگه‌یاندن له كاتی راپۆرتی
تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه حیزبه كوردییه‌كان
له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، به كۆمه‌ڵه وه‌ك یه‌كێك له‌و
حیزبانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانی له‌م شه‌ڕانه‌دا تووشی تێكهه‌ڵچوونی
نیزامی بووه‌و خه‌ساری گیانی لێكه‌وتووه، ئاماژه كراوه.
هاوكات سپای پاسدارانیش له توێی راگه‌یاندنه رۆژنامه‌وانییه‌كانی
خۆیدا چه‌ند جار كۆمه‌ڵه‌ی وه‌ك یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ی كه
تێكهه‌ڵچوونی له‌م شه‌ڕانه‌دا بووه، دوپات كردۆته‌وه.
به‌م جۆره بۆ ئاگاكردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی وهه‌روه‌ها ره‌واندنه‌وه‌ی
نیگه‌رانی له بنه‌ماڵه‌كان و دۆستانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
رایده‌گه‌یه‌نین كه حیزبی ئێمه له‌م تێكهه‌ڵچوونه نیزامییانه‌دا
حوزووری نه‌بووه‌و ئاساییه كه خه‌ساری گیانیشی وێنه‌كه‌وتووه.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
1-9-2009
9ی
خه‌رمانانی
1388
|