|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
:
كۆچی ماموستا "حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران"
به پێی هه‌والێك كه دوێنی پێمان گه‌ییشتووه به داخه‌وه كاك
"حه‌سه‌ن سه‌لاح" ناسراۆ به "سوران" كۆچی دوایی كردووه. ماموستا
سوران له ئاوایی ساروقامیشی به‌شی فه‌ێزوڵڵابه‌گی ناۆچه‌ی بۆكان له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكوشه‌ر و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م له دایك بووه.
باۆكی ماموستا سوران به ناوی ئیبراهیم به‌گ له ده‌ورانی قازی
محه‌ممه‌د دا یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رزی كۆماری مه‌هاباد بوو
و هه‌ر وه‌ها برا گه‌وره‌كه‌ی به ناوی كاك عه‌لی گه‌لاوێژ یه‌كێك له‌و
كه‌سانه بوو كه بو دیتنی ده‌وره نێردرابوو بۆ شووره‌وی
.
ماموستا سوران خۆی دیوانیكی شێعری له ساله‌كانی
43
و
44
له چاپ دا كه سه‌ره‌رای زه‌بروزه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌می ساواك دڵسوزی
خۆی بۆ گه‌لی كورد به هه‌ستیكی شاعێرانه و جوان تییدا گونجاندووه.
ماموستا سوران جگه له شێعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی خۆی زه‌مانه‌وانێكی
لێهاتوو بوو كه بێ ئه‌وه‌ی بچێته مه‌كته‌ب به سه‌ر چه‌ند زمانی
بیانی‌دا زاڵ بوو و وه‌ك وه‌رگێرێكی به ناۆبانگ ناوی ده‌ركرد
.
بنه‌ماڵه‌ی ماموستا سوران ئه‌ركێكی زۆریان به سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كورد
له كوردستانی ئێران هه‌یه و جێ په‌نجه‌یان به هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی
كوردی له ناوچه‌ی موكریانه‌وه دیاره
.
كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌ربڕینی ماته‌مینی خۆی به‌م بۆنه‌وه پرسه و
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی ماموستا سوران و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی
هونه‌ر دوستی كوردستان ده‌كا
.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
18/9/2009
|