|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی:
تیرۆره گۆماناوییه‌كان له كوردستان
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌مووان ئاگادارن له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی
رابردوودا چه‌ندین تیرۆری یه‌ك له دوای یه‌ك كه تێیدا ئیمام جومعه‌ی
شاری سنه و نوێنه‌ری كوردستان له مه‌جلیسی خوبره‌گان كوژران و
كه‌سانێكی دیكه‌ش بریندار كراون، ئه‌نجامی گرتووه. ئه‌و تیرۆرانه له
كاتێكدا ئه‌نجام ده‌گرێت كه رژیمی تاران زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆیدا له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی
ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵك به‌روه‌روو بۆته‌وه و روون و ئاشكرایه
كه سه‌ره‌ڕای توندترین سه‌ركوته‌كان وده‌ستگیركردنه به‌رده‌وامه‌كانی
چالاكی خوێندكاری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری
نامرۆڤه‌نه‌یان، نه‌یتوانیوه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كپ و بێده‌نگ
بكات و خه‌ڵكی ناڕازی بكا به تماشاچیانی ترسا‌و و تۆقاو له به‌رامبه‌ر
ده‌وڵه‌ته پاسدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ویڵایه‌تی فه‌قیه.
گه‌لی كورد له كاتی هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی دینی ویلایه‌تی فه‌قیه
بۆ به ده‌ستهێنانی دیمۆكراسی و نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
به‌ره‌نگاری ئه‌و رژیمه بوه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بزوتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری رێكخست كه تێیدا كه‌ڵكی له هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات
وه‌رگرت كه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. كابووسی راسته‌قینه‌ی رژیمی
دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی له ئێران به تایبه‌تی له باردۆخی سیاسی
ئێستای ئێران په‌ره‌سه‌ندن و به‌ربڵاوتر بوونی خه‌بات مه‌ده‌نییه و
رژیم ده‌یهه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێی ده‌كرێت كه‌ش و هه‌وای
ئه‌منیه‌تی و سیاسی له كوردستان درێژ بكاته‌وه و پێش به بزوتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌كان بگرێت. كۆمه‌ڵه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه بێت
بێجگه له دژوارتر كردنی رێگای خه‌باتی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان
وبه‌لاڕێدا بدرنی هیچ قازانجێكی نیه‌و له روانگه‌ی ئێمه‌وه
مه‌حكومه.
ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستای خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی له دژی كۆماری ئیسلامی
ئێرانه و نه یارمه‌تی كردن به ئه‌منیه‌تی كردنی كه‌ش و هه‌وای سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان. به‌م هۆیانه‌وه زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و
مافه به خۆیان ده‌ده‌ن كه گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بیت خۆدی رژیم و
ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستیان له‌م
تیرۆرانه‌دا هه‌بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكوم
كردنی ئه‌و تیرۆرانه داوا له هه‌موو شارۆمه‌ندانی كوردستان ده‌كات تا
هوشیاری سیاسی خۆیان بپارێزن و ریزه‌كانی خۆیان بۆ خه‌باتی راسته‌قینه
له دژی رژیمی سه‌ره‌ڕۆ ودیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێران پته‌وتر بكه‌ن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
18/9/2009
زایینی
,
27ی
خه‌رمانانی
1388ی
هه‌تاوی
|