كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتاریه‌ت

Komala Party- Iranian Kurdistan
Secretariat

وه‌فدێكی‌ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان (پاك)

سه‌ردانی‌ بنكه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كرد

 

رۆژی‌ 26 سێپیامبر رێكه‌وتی‌ 4 ره‌زبه‌ر 1388 وه‌فدێكی‌ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان به‌ سه‌ر په‌رستی‌ به‌ رێز حسێن یه‌زدانپه‌نا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پاك و پێكهاتوو له‌ به‌رێزان شه‌ماڵ پیران (كوردیناتۆر) رزگار عه‌باس زاده‌ (به‌ر پرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان) خه‌لیل نادری ‌(به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان) سه‌ردانی‌ باه‌رگای‌ ناوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌ لایه‌ن وه‌فدێكی‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی‌ به‌رێز هاورێ‌ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌ و پێكهاتوو له‌ به‌ رێزان ئه‌بوبه‌كری‌ موده‌رسی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی، ره‌سوڵ عه‌لیدوست و ئه‌نوه‌ری‌ محه‌مه‌دی‌ و ساڵح شه‌ریفی‌ ئه‌ندامانی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پێشوازییان لێكرا .

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دا هه‌ل و مه‌رجی‌ سیاسی‌ ئێستای ئێران، كوردستان و ناوچه‌كه‌ و دووایین گۆرانكاریه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌لو مه‌رجی‌ سیاسی‌ كوردستانی‌ توركیه‌ درانه‌ به‌ر باس و ڕاو بۆچوونیان له‌ سه‌ر ئاڵو گۆر كرا و هه‌روه‌ها بارودۆخی‌ تازه‌ی‌ كوردستانی‌ توركیه‌ و خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ كورد له‌و به‌ شه‌ی‌ كوردستان به‌ گرینگ وه‌سف كرا. له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دا په‌یوه‌ندی‌ حیزب و رێكخراوه‌كانی‌ كوردستان و هاوكاری‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان پێداگری‌ له‌ سه‌ر كرایه‌وه‌.

 

سكرتاریه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

4/7/1388

26/9/2009

© Komala