|
بروسكه‌ی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی مه‌رگی هونه‌رمه‌ند
"ئه‌رده‌ڵان به‌كر"
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو
10ی
ئۆكتۆبر هونه‌رمه‌ند "ئه‌رده‌ڵان به‌كر" به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوئێد بۆهه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هونه‌رمه‌ند كاك"ئه‌رده‌ڵان" تێكۆشه‌رێكی دێرێنی خه‌باتی كوردستانی
عیراق و دۆستی نزیكی كۆمه‌ڵه بوو.چه‌ند جار له بۆنه‌و
مه‌راسمه‌كانی كۆمه‌ڵه دا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری كرد‌و
به‌ده‌نگ و هونه‌ری خۆی مه‌راسمه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رازانده‌وه.
كۆمه‌ڵه كۆچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه به خه‌ساری كاریگه‌ر
له هونه‌ری كوردی ده‌زانێ .به بۆنه‌ی كۆچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان و سه‌رجه‌م ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌وكه‌س وكاری وكۆمه‌ڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین و
شه‌ریكی خه‌م وپه‌ژاره‌یانین.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
13/10/2009
|