|
دیداری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
رۆژی چوار شه‌ممه
13ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری
1388ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به
4
ی نوامبری
2009ی
زایینی هه‌ێئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێكهاتوو له
به‌رێزان، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتی حیزب و ته‌یموور
مسته‌فایی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، مه‌لا ئه‌حمه‌د ره‌حیمی،
موحه‌ممه‌د ساحێبی، عۆمه‌ر غۆڵام عه‌لی،ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی و
سه‌ید عێزه‌ت حۆسێنی ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی به سه‌ردانێكی
ره‌سمی گه‌ییشتنه مقه‌ری كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و له لایه‌ن
هه‌ێئه‌تێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی به
سه‌رپه‌ره‌ستی هاۆڕێ فارووق بابامیری پێشوازییان لێكرا.
له‌م دیداره‌دا سه‌ره‌ڕای تاۆتوێ كردنی بارودۆخی سیاسی ناۆچه‌كه به
گشتی و ئێران و كوردستان به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به قۆناخی تازه‌ی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له دژی رژیمی ئیسلامی
ئێران وقووڵ بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی باڵه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی ئێران گفت‌وگو كرا‌و خاڵه به هێز و لاوازه‌كانی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه خرانه به‌ر باس و لێكولینه‌وه و هه‌ردوولا ڕاو بۆچوونی
خۆیانیان به ئاگاداری یه‌كتر گه‌یاند
.
ته‌وه‌ری تری باسه‌كانی ئه‌م دانیشتنه هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی
و گورانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه و هێزه
كوردییه‌كانی ئه‌م وڵاته بوون كه وه‌ك سیاسه‌تێكی درووست و گونجاۆ
له‌م ده‌وره‌یه‌دا زیاتر پشتیوانی لێبكریت
.
له كۆتایی دا هه‌ردوولا له سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری حیزبه
كوردییه‌كان و هه‌ر وه‌ها كاری هاۆبه‌شی حیزب و كۆمه‌ڵه له داهاتوودا
ته‌ئكیدیان كرده‌وه
.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
4-11-2009
13-8-1388
 |