|
رۆژی
25
نوامبری رۆژی جیهانی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی توندووتیژییه دژی ژنان
ژنان وه‌ك نیوه‌ی كومه‌ڵگای مروڤایه‌تی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له
سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان بێ به‌شن.له بنه‌ماڵه‌دا باوك و براو
مێرد‌و خزم كه‌س، ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كامڵ سه‌یرناكه‌ن مافه
سه‌ره‌تایی یه كانی وه‌ك ده‌رس خویندن، سه‌ر په‌رستی مناڵ، میرات،
چالاكی فه‌رهه‌نگی، سیاسی و رۆشنبیرێی لێ زه‌وت ده‌كه‌ن و به
زه‌عیفه‌و كه‌م ئه‌قل سه‌یری ده‌كه‌ن. له كومه‌ڵگای ئیرانی
ژێرده‌سه‌لاتی كوماری ئیسلامی بارودۆخی ژنان له چاو وڵاتانی دیكه
له‌مه‌ش خراپتره. له‌لایه‌ك كولتوری پیاومه‌زنی له كومه‌ڵگادا كۆت
وبه‌ندی ژنانه‌و داب ونه‌ریتی كومه‌لایه‌تی دیوارێكی به‌رزی ئه‌و
زیندانه‌یه كه ژنان تیدا ده‌ژین. له لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌ت
ویاسای كوماری ئیسلامی كۆت وبه‌نه‌دێكی دیكه‌ی ژنانه كه به
دواكه‌وتوانه‌ترین بیروبۆچوون ویاسا وسیاسه‌ت گه‌مارۆدراوه.
له كوماری ئیسلامی دا ژنان به نیوه‌ی پیاو سه‌یر ده‌كرین و مافه
ئینسانی یاسایی، كومه‌لایه‌تی، سیاسی وئابوری یه‌كانی پێ ره‌وا
نابینرێت. ژنان ده‌خرینه زیندان شه‌لاق كاری ده‌كرێن و سوكایه‌تی،
سه‌نگسار وئیعدام هه‌موو روژیك هه‌ره‌شه له ژنان ده‌كا. ئه‌وپه‌ری بێ
حورمه‌تی به ژنان ده‌كرێ، به‌زۆری حیجاب به سه‌ژنان دا دراوه‌و هتد.
یاسای كوماری ئیسلامی نه‌ك پشتیگری له ژنان ناكا به‌لكو خودی یاساكه
له‌پێناو زیاتر یه‌خسیركردنی ژنان دارێژراوه له30
سالی رابروودا گرتن وده‌ست درێژی بۆسه‌ر كه‌رامه‌تی ژن له زیندانه‌كان
دیارده‌یه‌كی نائینسانی بووه و به هه‌زاران ژن بوونه‌ته قوربانی
بێرۆكه وسیاسه‌تی دواكه‌وتوانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كوماری ئیسلامی
.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی كه له كومه‌ڵگای ئیران دا له
دژی ژنانی به‌رێوه ده‌چێ، ژنانی ئازادیخوازی ئیران ساتیك بۆ رزگاری
له‌م باردوخه له تێكوشان نه‌وه‌ستاون. ژنانی ئیران ئیستا زیاتر له
هه‌ركاتیكی دیكه له خه‌بات دا، شاره‌زای ماف وئازادی یه‌كانی
خویانن. له به رامبه‌ر سته‌می جنسی ده‌رهه‌ق به خۆیان ژنان ساتیك
له خه‌بات نه‌وه‌ستان و ئازایانه به‌رنگاری داب ونه‌ریتی
كومه‌ڵایه‌تی وسیاسه‌ت ویاساكانی كوماری ئیسلامی ده‌بنه‌وه. ئاستی
وشیاری سیاسی وكومه‌لایه‌تی ژنان تادێ زیاتر ده‌بێ و له رێگای میدیا‌و
كۆر‌و سمینار و شێوازی مه‌ده‌نییه‌وه خوازیاری گه‌شیتن به مافه‌كانیان
بوون وهه‌ن
.
له چه‌ند مانگی رابردو دا ژنانی خه‌باتكاری ئیران شان به‌شانی پیاوان
شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی ئیرانیان كرده مه‌یدانی
به‌ره‌نگار بوونه‌وه له دژی كوماری ئیسلامی وخوازیاری دابین كردنی
ماف ئازادییه‌كان بوون وده‌وری به‌رچاوو حاشاهه‌ڵنه‌گریان له
خۆپیشاندانه‌كان داگێراوه كه سه‌رنجی گشت جیهانی به‌ره‌و خۆی راكیشا.
ئیمه دڵنیاین كه خه‌باتی ژنان تاگه‌یشتن به مافه‌كانیان به‌رده‌وام
ده‌بێ و له‌م ریگایه دا پیاوانی یه‌كسانی خوازیش یارمه‌تی ده‌ری ژنان
ده‌بن و له‌م پێناوه دا له هیچ كارێك دریغی ناكرێ. كۆمه‌ڵه وه‌ك
یه‌كه‌م حیزبی كوردستانی كه باوه‌ری ته‌واوی به ماف وئازادای یه‌كانی
ژنانه به درێژای ته‌مه‌نی وێرای بواره‌كانی دیكه‌ی خه‌بات، رزگاری
ژنانیش له ئه‌وله‌ویتی سیاسه‌ته‌كانی دا بووه و هه‌یه. كۆمه‌ڵه
یه‌كه‌م حیزیبك بووه كه بواری به ژنان داوه تا شان به شانی
پیاوان له كاری خه‌بات و تیكوشان دا به‌شدار بن و له وشیار
كردنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان ساتیك خافڵ نه‌بووه‌و نیه
.
له رۆژی جیهانی دژی توندوتیژی دژی ژنان جاریكی دیكه باوه‌ری ته‌واوی
خۆمان به یه‌كسانی وماف وئازادی یه‌كانی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و
خوازیاری گه‌شه‌ی ئه‌م خه‌باته تا رزگاری ژنان له هه‌موو كۆت
وبه‌نده‌كانین. كۆمه‌ڵه هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژی ژنان به‌توندی
محكوم ده‌كاو به تاوانی ده‌زانێ و ئه‌نجام ده‌رانی توندوتیژی له هه‌ر
پله‌وپایه و دۆخیكی كۆمه‌لایه‌تی دابن ده‌بێ به‌پی یاسا
نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان لیپرسینه وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ وسزا بدرین
.
رۆژی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌موو ژنانی
كۆمه‌لگای كوردستان وسه‌راسه‌ری جیهان پیر‌وز بێت.
سكرتاریه‌تی كومه‌له‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
25
نوامبری
2009
|