|
وه‌فدێكی حیزبی یه‌كێتی كوردی سوریه سه‌ردانی
باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كرد
رۆژی
28/12/2009
وه‌فدێكی حیزبی یه‌كێتی كوردی سوریه به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز
"عه‌بدولباقی یوسف" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وبه ئه‌ندامێتی
به‌رێزان "محمدعمر علی" و "احمد كۆسا "ئه‌ندامانی حیزب سه‌ردانی
باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له لایه‌ن وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه
به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز" فاروق بابامیری" ئه‌ندامی دفته‌ری سیاسی
و به ئاماده بوونی به‌رێزان" ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دی" و"ساڵح
شه‌ریفی" ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی به گه‌رمی پێشوازییان
لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌ری گرینگی په‌یوه‌ندی دار به
كێشه‌ی كورد درانه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌و راو بۆچوونیان له سه‌ر
ئاڵ و گۆر كرا. له‌وانه:كێشه‌ی حیزبه‌كانی كورد له سوریه و
بارودۆخی بزوتنه‌وه‌ی كورد له سوریه، هه‌ڵس وكه‌وتی رژیمی سوریه
له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كورد له سوریه، گۆرانكاریه‌كانی وڵاتی
توركیه و كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته و داخستنی حیزبی كۆمه‌ڵگای
دیموكراتی، بارودۆخی سیاسی ئێران و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو و
ئاماده‌یی حیزبه كورستانیه‌كان له كوردستانی ئێران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
29/12/2009
8/10/1388
|