|
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی:
مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"

به داخه‌وه ئاگادار بووین رۆژی
12ی
رێبه‌ندان ساڵی 1388ی
هه‌تاوی به‌رانبه‌ر
1/2/2010
زاێینی پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و خه‌باتكاری ناسراو كاك" فاروق بلوری" به
هۆی نه‌خۆشیه‌وه له وڵاتی سویید ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
هاوڕێ" فاروق بلوری" پێشمه‌رگه‌ی ناسراوی كۆمه‌ڵه و خوشه‌وێستی خه‌ڵكی
ناوچه‌ی مه‌هاباد‌و سه‌رجه‌م رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو كه به‌داخه‌وه
بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ گیرۆده‌ی نه‌خۆشی بوو.
له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی بلوری، پێشتر هاوڕێیان سوڵه‌یمان، ئیدریس،
ره‌حیم‌و كه‌ریم خه‌باتكارانی ناسراو وخۆشه‌ویستی رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه
بوون و گیانی ئازیزیان له پێناو ئازادی و رزگاریی گه‌لی كورد و چینی
چه‌وساوه‌ی كوردستاندا به‌خت كردووه.
ئێمه به‌م بونه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه
تێكۆشه‌ره و دایك‌وخوشك‌و براكانی كاك "فاروق"و هاروه‌ها سه‌رجه‌م
رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی تێكوشه‌ری ناوچه‌ی مه‌هاباد ده‌كه‌ین و
خۆمان به‌شه‌ریكی غه‌م‌و په‌ژاره‌یان ده‌زانین
.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
2/2/2010
|