|
به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش له چه‌ند سایت‌و رۆژنامه‌ی كوردستانی باشوردا
هه‌والێك سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی یارمه‌تی حیزبه كوردستانیه‌كان له
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا ناوی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێری زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانیش هاتبوو.
ئێمه به مجۆره رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵانه بێ بنه‌ما‌و
دوور له راستین و هه‌روه‌ها ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه
بابه‌تانه به كارێكی نامه‌سوولانه ده‌زانین كه ته‌نیا ده‌توانی ئاو
برێژێته ئاشی كۆماری ئیسلامی ئێران و نه‌یارانی گه‌لی كورد‌و ببێته
هۆی گوشاری بێجێگه‌و نه‌خۆازراو بۆ سه‌ركوردستانی باشوور.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشكێری زه‌حمتكێشانی كوردستانی ئێران
2/2/2010
|