|
دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌ممه
18ی
رێبه‌ندانی
1388
هه‌تاوی به‌رانبه‌ر
7/2/2010ی
زایینی هه‌یئه‌تێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
به سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێ عبدوڵلا موهته‌دی سكرتیری گشتی كۆمه‌ڵه‌و
پێكهاتوو له هاوڕێیان فاروق بابامیری ئه‌ندامی ده‌فته‌رسیاسی و
ئه‌نوه‌رمحه‌مه‌دی، سالح شه‌ریفی و فاروق وه‌كیلی ئه‌ندامانی كومیته‌ی
ناوه‌ندی و جه‌لیل عه‌لیپوور ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی به
دیداریكی ره‌سمی سه‌ردانی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی
كوردستانیان كرد له كۆیه‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تیكی حیزبی دیموكرات
كوردستان پێكهاتوو له به‌رێزان، كاك جلیل گادانی كه‌سایه‌تی سیاسی،
مسته‌فا مولودی جێگری سكرتیری حیزب، حه‌سه‌ن رستگار، كه‌مال كه‌ریمی،
حه‌سه‌ن قادرزاده و قادر وریا ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسی و سید برایم
كه‌ریمی و رامبود لوتف پوور ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی و كاك حسین
مه‌ده‌نی كه‌سایه‌تی سیاسی پێشوازی وبه‌خێرهاتنیان لێكرا.
له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به دووایین گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و
ئێران گفتوگۆكرا و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی خه‌لكی ئازادی خۆازی ئێران
له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی و داهاتوو و ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه تاوتۆی كران و هه‌ردوولا بیروڕا‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆیانیان
پێشكه‌ش كرد و پشتیوانی‌و به‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی خۆازنه‌ی
خه‌لكی ئیرانیان به ئه‌ركی هێزه و حیزبه سیاسیه‌كانی و خه‌لكی
كوردستان زانی و له‌سه‌ر هاوهه‌ڵوێستی و هاوكاری زیاتری نێوان حیزبه
سیاسیه‌كانی كوردستان له داهاتووه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه، له كوتایی
ئه‌م دیداره‌دا كه له‌كه‌ش و هوایه‌كی دوستانه‌دا به‌رێوه‌چوو
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه به گه‌رمی له لایه‌ن هه‌یئه‌تی حیزبی دیموكراتی
كوردستانه‌وه به‌رێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
18/11/1388
7/2/2010
 |