|
دیداری كۆمه‌ڵه و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
دۆێنی سێ شه‌ممه
20ی
رێبه‌ندانی
1383ی
هه‌تاوی به‌رانبه‌ر
9/2/2010
ی زایینی هه‌یئه‌تێكی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌ره‌ستی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌و پێكهاتوو له هاوڕێیان ئه‌بووبه‌كر
مده‌رسی، فاروق بابامیری ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسی عه‌بدوڵڵا عه‌زیمی،
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی وسالح شه‌ریفی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنه بنكه‌ی ناوه‌ندی حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه، و له لایه‌ن به‌رێزان، كاك
مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتیی،
كاوه به‌هرامی، روسته‌م جه‌هانگیری، كه‌ریم پرویزی ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ری سیاسی خاتوو ناهید حسینی و ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامانی
كومیته‌ی ناوه‌ندی فه‌رهاد ئه‌رشه‌دی ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی
ئه‌و حیزبه‌وه پێشۆازی‌و به‌خێرهاتنیان لێكرا.
له‌م دانیشتنه‌دا، بارودوخی سیاسی ناوچه‌كه به گشتیی‌و ئێران
وكوردستان به تایبه‌تی و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخۆازانه‌ی
خه‌ڵكی ئێران له دژی كۆماری ئیسلامی و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتووی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م دیداره‌كه بوون كه هه‌ردووڵا
ڕاو بو چون‌وهه‌ڵوێستی خۆیانیان به ئاگاداری گه‌یاند و هه‌روه‌ها
له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و هاوكاری هه‌رچی زیاتری هێزه سیاسیه‌كانی
كوردستانی ئێران وبه تایبه‌ت هه‌ردوو حیزب له ئێستا وداهاتوودا
ته‌ئكیدیان كرده‌وه.
له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا كه چه‌ند كاتژمێری خایاند هه‌ێئه‌تی
كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن هه‌ێئه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیرانه‌وه
به‌رێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
9/2/2010
20/11/1388
 |