|
روون كردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به:
گیان له‌ده‌ستدانی
4
پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون رۆژی
یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی
2ی
ره‌شه‌ممه‌ی
1388ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر
21/ 2 /2010ی
زایینی چوار پێشمه‌رگه له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری
ئیسلامیه‌وه له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت گه‌مارۆ ده‌درێن و له ئاكامدا
گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئێمه وێرای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و
كه‌س و كاری ئه‌و گیانبه‌ختكردوانه وخه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان،
پێویسته به ئاگاداری ڕای گشتیی بگه‌یه‌نین كه به‌وهۆیه‌وه
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ڕووبه‌ڕووی زۆر پرسیار بۆته‌وه، و روونی
بكه‌ێنه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران نه‌بوون.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
3ی
ره‌شه‌ممه‌ی
88ی
هه‌تاوی
|