|
دیداری ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كورد له سورییه و كۆمه‌ڵه
دوای نیوه‌ڕۆیی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی
27\2\2010
ی زایینی به‌رانبه‌ر.
8ی.ره‌شه‌ممه
1388
هه‌تاوی
هه‌یئه‌تێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كورد له‌سورییه پێكهاتووله
به‌رێزان،كاك عبدالباقی یوسف نۆێنه‌ری حیزبی یه‌كێتی كورد،كاك
محه‌ممه‌دحمۆ نۆێنه‌ری حیزبی ته‌یاری موسته‌قبه‌ل وكاك شه‌لال گه‌دۆ
نۆێنه‌ری حیزبی چه‌پی كورد له‌سورییه سه‌ردانی بنكه‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌یان كردوله‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه به سه‌رپه‌ره‌ستی
هاورێ ئه‌بووبه‌كر موده‌ره‌سی ئه‌ندامی ده‌فته‌رسیاسیی وهه‌روه‌ها
هاورێیان ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دی، عه‌بدوڵا ئازه‌ربار وساڵح شه‌ریفی
ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازی وبه‌خێرهاتنیان
لێكرا.
له‌م دیداره‌داسه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و كوردستانی ئێران
وسورییه گفتوگۆیان كرا،هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی میوان دوایین
گۆرانكاریه‌كانی نێوحیزبه‌كوردستانیه‌كان له‌سورییه‌وپێكهاتن ودروست
بوونی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كورد كه چه‌ندین حیزب ولایه‌نی سیاسی كوردی
سورییه‌له خۆده‌گرێت به‌ئاگاداری گه‌یاندو هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه
ئه‌وهه‌نگاوه‌ی حیزبه كوردیه‌كانی سورییه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی
بزوتنه‌وی گشتیی گه‌لی كورد زانی وله‌سه‌ردۆستایه‌تی وهاوكاریی هه‌رچی
زیاتری نێوان كۆمه‌ڵه‌و‌وسه‌رجه‌م حیزبه كوردیه‌كان له‌سورییه
ته‌ئكیدیان كرده‌وه
.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
27\2\2010
|