|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی
گیان له ده‌ستدانی هاورێ "توره‌ج میهدی خانی"
به پێی هه‌والێك كه شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی ٢٠/٤/٢٠١٠ به‌رامبه‌ر له
گه‌ڵ ٣١ خاكه‌لێوه‌ی ١٣٨٩، به په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
گه‌یشتوووه، به داخێكی گرانه‌وه هاورێ "توره‌ج میهدی خانی" كادر و
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه، كه‌به‌نیاز بوو له رێگای وڵاتی توركییه‌وه خۆی
بگه‌ینێته ئوروپا رۆژی ١٩/٤/٢٠١٠ به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ ٣٠
خاكه‌لێوه‌ی ١٣٨٩ له كاتی په‌رینه‌وه‌ی له ئاوی نێوان وڵاتی
توركییه‌و یونان، به‌له‌مه‌كه‌یان نوقمی ئاو ده‌بێت و گیانی له ده‌ست
ده‌دات.
هاورێ توره‌ج له ساڵی ١٣٨١ی هه‌تاویدا هاته ناورێزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
زۆر زو بووبه پێشمه‌رگه‌یه‌كی جێگای بروا. پاش ماوه‌یه‌كی كورت له
به‌شی پزیشكی كۆمه‌ڵه دا سازمان درا. له ماوه‌ی هه‌ڵسورانیدا كه‌سێكی
دڵسۆز، به‌تاقه‌ت و ماندوونه‌ناس بوو، به خزمه‌ت كردنی به‌رده‌وام و
شه‌و نه‌خۆێنی چاودێری له نه‌خوشه‌كان ده‌كرد و بۆ به خوشه‌ویستی
هه‌موان.
ئێمه له لایه‌ن گشت ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه، به بۆنه‌ی گیان له
ده‌ست دانی هاورێ "توره‌ج میهدی خانی "سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی
سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی به تایبه‌ت دایك وباوك‌وخوشك‌وبرای كاك"
توره‌ج" و هه‌روه‌هاخه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ناوچه‌ی دیوانده‌ره ده‌كه‌ین و
خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٠١٠/٠٤/٢١
|