|
دیداری كۆمه‌ڵه و حیزبی دیموكراتی كوردستان
رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گۆڵانی ١٣٨٩ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر٣/٥/٢٠١٠ی زایینی.
هه‌ئیه‌تێكی ده‌فته‌رسیاسی وكومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی
كوردستان، پێكهاتوو له به‌رێزان: خالید عه‌زیزی سكرتیری گشتی، ماموستا
حه‌سه‌ن ره‌ستگار، كه‌ماڵ كه‌ریمی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسیی وخاتوو
"كۆیستان فتوحی" رامبود لوتف پووری، سیامه‌ك وه‌كیلی ئه‌ندامانی
كومیته ناوه‌ندی و فه‌تاح ئیلخانیزاده كادری په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی
دیموكراتی كوردستان له سه‌رداتێكی ره سمیدا گه‌یشتنه مقه‌ری
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و له لایه‌ن هه‌ئیه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه كه پێكهاتبوون
له هاورێیان، عه‌بدوڵا مه‌هته‌دی سكرتیری گشتی، ئه‌بووبه‌كر مده‌رسی،
به‌همه‌ن علی‌یار، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسی و عه‌بدوڵا عه‌زیمی،
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی، سالح شه‌ریفی، و سالار پاشایی ئه‌ندامانی كومیته‌ی
ناوه‌ندی و عه‌لی جه‌واهێری ئه‌ندامی جێگیری كومیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه پێشۆازی و به‌خێر هاتنیان لێكرا.
له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به دووایین گۆرانكاریه‌كانی ئێران
وناوچه‌كه‌و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخۆازانه‌ی خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
كۆماری ئیسلامی وهه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ودیاری
كردنی ئیستراتیژی بزونته‌وه‌ی گه‌لی كوردله كوردستانی ئێران ویه‌كده
نگیی هێزوحیزبه سیاسیه‌كانی گه‌لی كورد ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی
باسه‌كانبوون كه هه‌ردوڵا بێرورا‌و لێكدانه‌وه‌ی خویانیان پێشكه‌ش كرد
وهاوهه‌لویستیی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستانیان بۆ به‌هێزكردنی
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی خۆازانه‌ی خه‌ڵكی ئیران به پێویست
زانی وهه‌روه‌ها له‌سه‌ر نزیكایه‌تی وهاوكاری هه‌ر چی زیاتری نێوان
هه‌ر دو حیزب ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌و له كۆتای ئه‌م دیداره‌دا هه‌یئه‌تی
حیزبی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه به‌رێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٣/٢/١٣٨٩-٣/٥/٢٠١٠
 |