|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه:
له‌سێداره‌دانی ٥كه‌س له زیندانیانی سیاسی مه‌حكوم ده‌كه‌ین
سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ
رایانگه‌یاند كه ٥ كه‌س له‌زیندانیانی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام كه
چواركه‌سیان، له‌زیندانیانی سیاسی كورده، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان، له‌زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م
زیندانه له‌سێداره دراون.
ناوی ئه‌م زیندانییه سیاسیه كوردانه بریتین له "فه‌رزاد
كه‌مانگه‌ر - فه‌رهاد وه‌كیلی - عه‌لی حه‌یده‌ریان - و شیرین عه‌له‌م
هولی"یه كه به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌كانی
كوردستان مه‌حكوم كرابوون. یه‌كێكی دیكه له‌ئێعدام كراوه‌كان "مێهدی
ئیسلامیان"ه كه پێشتر به‌تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی حسێنیه‌ی شیراز
له‌ماوه‌ی ساڵی ٨٧ی هه‌تاویدا ده‌ستگیر‌و مه‌حكوم به ئێعدام كرابوو.
ئه‌مجاره‌ش، ماشێنی ترس‌و سه‌ركوتی هاوسارپساوی كۆماری ئیسلامی
به به‌ڕێوبردنی دادگاگه‌لێكی نایاسایی‌و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی
مافی راسته‌قینه‌ی زیندانیانی سیاسی‌و ته‌نیا به تاوانی
بیرجیاوازی سیاسی‌و چه‌سپاندنی تۆمه‌تگه‌لێكی ناڕه‌وا‌و دور
له‌ڕاستی به زیندانیانی سیاسی كوردستان‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران،
٥ كه‌سی دیكه له‌چالاكانی سیاسی له‌سێداره داوە.
بێ شك، یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئێعدامی
له‌ناكاوی زیندانیانی سیاسی ئاماژه‌پێكراو، له سه‌روبه‌ندی
ساڵوه‌گه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران
له‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ته‌قه‌لوبی گه‌وره له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوو، ترساندنی خه‌ڵك‌و پێكهێنانی كه‌ش‌و
هه‌وایه‌كی ترس‌و تۆقاندن له‌نێوان كۆمه‌ڵگا‌و ترس له بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێی گشتی ئازادیخوازانه‌كانی ئێرانه. كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و دۆست و كه‌س و كاری ئه‌م گیان
به‌ختكردووانه، له‌سێداره‌دانی ئه‌م زیندانیانه وه‌ك پێشێلكردنی
ئاشكرای مافی مرۆڤ‌و به‌شێك له سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و ترس‌و تۆقاندنی
خه‌ڵكی كوردستان‌و ئێران به توندی مه‌حكوم ده‌كات‌و خوازیاری
مه‌حكومكردنی به‌ربڵاوی له‌لایه‌ن گشت ئازادیخوازانی ئێران‌و
رێكخراوه و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٩ی گوڵانی ١٣٨٩
|