|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
له پشتیوانی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامكراوه‌كانی كوردستان له
به‌رده‌م ئوستانداری سنه
هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو له ناوخۆی كوردستان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه
بڕیار وایه رۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی چوار زیندانی ئێعدام كراوی
هه‌فته‌ی رابردوو، له‌به‌رده‌م ئوستانداری شاری سنه بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانه‌وه‌ی ته‌رمی رۆڵه‌كانیان كۆوه‌بن. كۆمه‌ڵه
نه‌دانه‌وی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكراوانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانی
تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی به خانه‌واده‌كانیان كه وه‌ك
نه‌ریتێكی ناحه‌ز و نائینسانی له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ره‌چاو كراوه و به ره‌فتارێكی دژی ئینسانی و
پێشێلكارێكی گه‌وره‌ی مافی مروڤی داده‌نێ و به تووندی
مه‌حكوومی ده‌كا و له هه‌مان كاتدا پشتیوانی خۆی له خواستی به‌ر
حق و مروڤانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیعدامكراوه‌كانی ١٩ی گۆڵان ده‌ر
ده‌بڕێ. بێگومان له‌و باره‌وه بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوه‌كان
پشتیوانی و هاوده‌ردی هه‌موو خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان و ئێرانیان
له گه‌ڵه.
به‌م بۆنه‌وه، داوا له سه‌رجه‌م رێكخراوه سیاسی و پارێزه‌ره‌كانی
مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان له خواستی
بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رانی ئێعدامكراو، شه‌پۆلی له‌قاودانی ئه‌م كرده‌وه
تاوانكارانه‌ی رژیم زیاتر له هه‌موو كاتێك به‌هێزتر بكه‌ن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٨ی گوڵانی ١٣٨٩ |