|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به ووتووێژه‌كه‌ی ره‌زا كه‌عبی له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاڵا
گۆڤاری ئاڵا له ژماره‌ی ٨٩ رێكه‌وتی ١٦مانگی مه‌ی ٢٠١٠
وتووێژیكی له گه‌ڵ ره‌زا كه‌عبی یه‌كێك له به‌رپرسانی كه‌مینه‌ی
پێشووی كۆمه‌ڵه بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ناوبراو وه‌ك هه‌میشە
كۆمه‌ڵێك درۆ و ده‌له‌سه و تۆمه‌ت و بوختانی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌و
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی و به تایبه‌ت هاورێ عبدالله مهتدی سكرتێری
گشتی كۆمه‌ڵه كردوه. ئێمه تا ئێستا له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و جۆره
ناووناتوره‌لێنان خۆمان پاراستووه و ئه‌م جاره‌ش هه‌ر واده‌كه‌ین.
ته‌نیا بۆ ئاگاداری رای گشتی و به تایبه‌ت لاینگرانی كۆمه‌ڵه و
خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان ئه‌وه ده‌ڵێن كه ئه‌م وتووێژه راسته‌وخۆ
به مه‌به‌ستی تێكده‌رانه و سه‌رله‌نوێ گرژكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ش و
هه‌وایه سازدراوه كه له رۆژان و حه‌وتووه‌كانی دواییدا له
ئه‌نجامی چه‌ند چاوپێكه‌وتن له رێگای كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دلسۆز له
نێوان ئێمه و كه‌مینه‌ی پێشووی ناو كۆمه‌ڵه پێكهاتبوو.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك ده‌بێ پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌ك
گرتنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كۆمه‌ڵه له كاناڵی ئاسمانی
ئاسۆسات و له ووتووێژه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رێبه‌رانیان
باوه‌ر كه‌ن یان ئه‌و وتووێژه تێكده‌رانه‌یه كه ره‌زا كه‌عبی راست
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوی ده‌كاته‌وه. ئێمه پێمانوایه خه‌ڵكی
كوردستان و به تایبه‌ت لایه‌نگران و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، له‌و
ئاسته له وشیاری سیاسی دا هه‌ن كه به‌ر له‌وه‌ی به قسه‌و
پڕوپاگه‌نده باوه‌ر بكه‌ن، سه‌رنج بده‌نه كرده‌وه‌كان.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٥/٠٥/٢٠١٠ |