|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به:
تۆپبارانی ناوچه‌سنورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان له ڵایه‌ن كۆماری
ئێسلامی ئێرانه‌وه
هه‌روه‌ك ئاگاداران ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وامه سۆپای كۆماری ئێسلامی
ئێران به بی هیچ بیانوو و پاساوێك وبه پێشیلكردنی هه‌مو یاسا و
په‌یماننامه نێۆ ده‌وله‌تیه‌كان ناوچه سنورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان
بۆردمان ده‌كات و خه‌ڵكی بی دیفاعی ئه‌م ناوچانه ده‌داته به‌ر هێرشی
دره‌ندانه‌ی خۆی وله دوا په‌لاماری خوی‌دا بوسه‌رئاوایه كانی (وێزێ) و
ده‌وروبه‌ریی له سه‌ر سنوریی چۆمان كه بووته هۆی برێندار بوون وه
گیان له ده‌ستدانی دووكه‌س،وه هه‌ر رۆژه بازنه‌ی بوردمانه‌كانی
فراوانتر ده‌كات و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی تۆشی زه‌ره‌روه زیانی
گوره‌وه هاتوون و ناچار كراوه‌ن بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستان كۆچ
بكه‌ن.
كۆماری ئێسلامی به‌م كرده‌ویه به‌نیازه ئه‌منیت‌وئارامی ناوچه‌كه
وژیان وگوزه‌رانی خه‌لكی بی دیفاع تێكبدات‌و سه‌روه‌ریه‌كانی حكوومه‌ت
هه‌رێم پێشێلبكات. ئێمه وێرای مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وییه‌ی
كۆماری ئێسلامی خوازیارین چ له ئاستی ناوچه‌یی و چ له ئاستی
نێودوڵه‌تییدا به خستنه گوشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی پێش
به درێژه پێدان به توپبارانی ئه‌م ناوچه‌یه بگیرێت.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١/٦/٢٠١٠
|