|
سه‌ردانی سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی پێشكه‌وتنخوازی سوریه له باره‌گای
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
رۆژی دووشه‌ممه ٧ی ژوئنی ٢٠١٠ به‌رامبه‌ر ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩
هه‌تاویی، به‌رێز حه‌مید ده‌روێش سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی
پێشكه‌وتنخوازی كورد له سوریه به دوای به‌شداری كردنیان له
كونگره‌ی ٣ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ
هه‌ئیه‌تی هاورێی كه پێكهاتبوون له به‌رێزان عه‌لی شمدین ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سلێمانی و دوكتور بێهزاد
ئێبراهیم و ئه‌حمه‌د ئه‌سعه‌د، كادری ئه‌و حیزبه سه‌ردانی مه‌قه‌ڕی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌یان كرد‌و له لایه‌ن هاوڕێیان عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌و ئه‌بووبه‌كر موده‌ڕسی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسی و ئه‌نوه‌ر موحه‌ممه‌دی و ساڵح شه‌ریفی ئه‌ندامانی كومیته‌ی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه پێشۆازی و به‌خێرهاتنیان لێكرا.
له‌م دیداره دۆستانه‌یه دا له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و پرسی
كورد به گشتی و هاوكاری هه‌رچی زیاتری حیزبه كوردستانیه‌كان گفتوگۆ
كرا و هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دوستایه‌تی و هاوكاریی حیزب و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردیان له‌م قۆناغه‌ی خه‌باتدا به گرینگ زانی و له‌سه‌ر
به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی
ته‌ئكیدیان كرده‌وه.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٨ی جۆزەردانی ١٣٨٩
 |