|
دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
رۆژی سێشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی هه‌تاوی هه‌یئه‌تێك له
حزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانیان كرد و
سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی گرینگ وت‌ووێژیان ئه‌نجامدا.
رۆژی سێشه‌ممه ٨ی ژوئنی ٢٠١٠ی زایینی به‌رامبه‌ر ١٨ی جۆزه‌ردانی
١٣٨٩ی هه‌تاوی هه‌ئیه‌تێكی ده‌فته‌ری سیاسیی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز كاك مسته‌فا
هیجری سكرتێری گشتی و پێكهاتوو له به‌رێزان محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری،
ته‌یموور مسته‌فایی، كاوه به‌هرامی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسیی و
لوقمان مێهفه‌ر و محه‌ممه‌د ساحێبی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنه
مقه‌ری ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه و له لایه‌ن هه‌ئیه‌تێك له ده‌فته‌ر سیاسی
و كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌وه به سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێ عه‌بدووڵلا
موهته‌دی سكرتێری گشتی و به‌رێزان ئه‌بووبه‌كر موده‌رسی، نه‌جمه‌ی
گوڵپه‌روه‌ر، به‌همه‌ن علی‌یار، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و
عه‌بدووڵلا عه‌زیمی، ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌دی و ساڵه‌ح شه‌ریفی ئه‌ندامانی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه پێشۆازی و به‌خێرهاتنیان لێكرا.
له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی ئیران و كوردستان به گشتی ودوایین
گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه خرانه به‌رباس‌و راووبۆچوونیان له‌سه‌ر
ئاڵوگۆركرا و هه‌روه‌ها مانگرتنه سه‌ركه‌وتوانه‌كه‌ی ٢٢ی گوڵان و
گرینگی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مانگرتنه له مێژووی
خه‌باتكارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و ره‌نگدانه‌وه‌ی له میدیا
گشتی و جیهانیه‌كاندا و رۆڵ و كۆده‌نگی حیزبه سیاسییه‌كان له
رێكخستنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته جه‌ماوه‌ریه‌دا به‌رزنرخێندراو وه‌ك
ئه‌زمونێكی سه‌ر كه‌وتوو له‌م قوناخه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌ئێران و
كوردستاندا پڕده‌ستكه‌وت بۆ بزوتنه‌وه‌ی گه‌ڵی كورد به‌تایبه‌تی و
گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخۆازیی له‌ئێران وه‌سف كران
.
ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری باسه‌كانی ئه‌م دانیشتنه كومه‌لێك بابه‌تی
په‌یوه‌ندیدار به هاوكارییه دوقۆڵییه‌كانی كۆمه‌ڵه وحیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه بوو كه له لایه‌ن هه‌ردولاوه به تیروته‌سلی
گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و و له سه‌ر به‌رفراوان كردن وگه‌شه‌ی پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هه‌رچی زیاتری هه‌ردوو حیزب له داهاتوودا
ته‌ئكیدیان كرده‌وه.
ئه‌م دیداره كه چه‌ند كاتژمێری خایاند له كه‌ش وهه‌وایه‌كی
دوستانه‌دا كۆتایی پێهاتوو هه‌ئیه‌تی مێوان له ڵایه‌ن هه‌ئێه‌تی
كۆمه‌ڵه‌وه به‌رێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی هه‌تاوی
|