|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی شه‌پۆلی پروپاگه‌نده‌ی پیلانگێڕانه‌ی
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دژ به كۆمه‌ڵه
له رۆژانی رابردوودا، راگه‌یاندنه عه‌وامفریوه‌كانی كۆماری ئیسلامی،
جارێكی دیكه په‌ره‌یان به شه‌پۆلی پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی و درۆیینی
خۆیان دژ به كۆمه‌ڵه داوه. ئێمه هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه له
راگه‌یاندنی پێشووی سكرتارییه‌ت، ئیدعا بی بنه‌ماكانی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات سه‌باره‌ت به گرێدانه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به
كۆمه‌ڵه‌مان وه‌دروخسته‌وه، رامانگه‌یاند كه هه‌وڵه نه‌زۆكه
پیلانگێڕانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ خه‌وشدار كردنی سیمای ره‌واو
عادڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له‌م پێوه‌نده‌دا، له‌هیچ
كرده‌وه‌یه‌ك خۆی نه‌بوواردووه. ئێستاش وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له
رێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ئینگلیسی زمانی "پرێس تی. ڤی."، به دارشتنی
وه‌ها سناریۆی بێ بنه‌ما و ده‌ستكرد، له درێژه‌یدا، به‌ته‌مای
گرێدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه به كرده‌وه‌گه‌لی تێرۆریستییه. ئه‌وه له
كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵه زۆرتر له جاران به راشكاوی پێداگری كرد‌و و
ده‌یكا له سه‌ر خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی.
هه‌موان ده‌زانن رژیمێك كه رۆژانه پێشێلكاری مافی شارۆمه‌ندانی
وڵاته‌كه‌ی كردووه به هه‌واڵ و تیتری یه‌كه‌می راگه‌یاندنه‌كانی
جیهان و هاوكات، زیندان و ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی چالاكانی مه‌ده‌نی و
نه‌یارانی سیاسی خۆی له سه‌ره‌كیترین ئه‌ركه‌كانی خۆی داناوه، چلۆن
كاربه‌ده‌ستانی باڵای، له‌وپه‌ڕی عه‌وامفریویدا ژێستی دێمۆكرات ئاسا
به خۆیانه‌وه ده‌گرن و ئێران وه‌ك ئازادترین وڵاتی جیهان ناوزه‌د
ده‌كه‌ن! ئه‌ویش راست له كاتێكدا كه رێكخراوه جیهانییه‌كانی
پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ئێرانیان وه‌ك گه‌وره‌ترین زیندانی
رۆژنامه‌وانانی جیهان ناساندووه. چۆن ده‌كرێت له رژیمێك كه
گه‌وره‌ترین پشتیوانی تێرۆریزمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ساڵانێكی
زۆره، تێرۆریزم له دره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی رێكده‌خات‌و ئه‌وه‌ی
كردوه به شێك له سیاسه‌تی خارجی خۆی، شتێك جگه له درۆسازكردنی
پیلانگێڕانه‌ی لێ چاوه‌روان بكرێت؟ كۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی كوردستان خۆیان
یه‌كێك له قوربانیانی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامین. له
روانگه‌ی ئێمه‌وه، هۆكاری په‌ره‌پێدان به هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌یی
و دروێنه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سه‌داوسیمای كۆماری ئیسلامی بۆ
ته‌خریبی سیمای كۆمه‌ڵه، راست ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رۆڵی به‌هێزی
كۆمه‌ڵه بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازانه‌ی خه‌ڵكی
ئێران له ساڵی رابردوو و یارمه‌تی كردن به رووخانی قه‌ڵای بێ
متمانه‌یی مێژویی خه‌ڵكی ئێران دژ به خه‌ڵكی كوردستان و حیزبه
سیاسییه‌كانییه‌تی. ئێستا بیرورای گشتی و ویژدانه وشیاره‌كان به‌م
راستیه‌یان زانیوه كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی،
په‌شۆكاوتر له هه‌ركاتێك به دارشتنی وه‌ها سێناریۆگه‌لێك، به ته‌مای
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دزێوی ئه‌م شكسته گه‌وره‌و مێژوییه‌ی خۆیانن له
به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستاندا واته به
تێرۆریست ناوزد كردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و ناحه‌ز كردنی حیزبه
سیاسییه‌كانی. به‌ڵام بۆ خۆیان باش ده‌زانن كه زۆرتر له سی ساڵ
پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی له دژی خه‌ڵكی كورد شكستی خواردوه‌و
نه‌وه‌ی نوێی ئێرانی خه‌ریكه چاووگوێی به راستییه‌كان و ره‌وا
بوون و عادڵانه بوونی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد ده‌كرێته‌وه. هه‌ر ئه‌و
جۆره‌ی باسمان كرد ده‌ور‌و جێگای كۆمه‌ڵه له‌و بواره‌دا وایكردوه
كه كۆماری ئیسلامی داموده‌زگای درۆ سازكردنه‌كه‌ی زۆرتر له جاران
له دژی كۆمه‌ڵه وه‌كار خات. له بیرمان نه‌چێته‌وه كه
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی ئێران به حه‌ق نازناوی "ده‌وڵه‌تی
درۆی"ی!! خسته پاڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و
ته‌بلغاتانه‌ی كۆماری ئیسلامی له لای خه‌ڵكی ووشیار ته‌نیا به
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك روبه‌رو ده‌بێته‌وە.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٥ی نۆڤه‌مبری ٢٠١٠
٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٩
|