|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی
نوێ
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ، پڕ به‌دڵ پیرۆزباییتان پێده‌ڵێن
و به‌و هیوایه‌ی كه به‌هار و ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، مژده‌ده‌ری
زیندوو راگرتنی ژیله‌موو و ئاگری خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌و
حه‌قخوازانه‌ی ئێوه بێت، دژ به دیكتاتۆریی و ده‌سه‌ڵاتی
كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی. ئاگری نه‌ورۆز له مێژووی خه‌ڵكی
كوردستان، به‌رده‌وام وه‌ك نه‌ریتێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئاوێته به
به‌رخۆدانی سیاسی و خۆڕاگریی له به‌رامبه‌ر قه‌ڵای زۆرداران و
سته‌مكارانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، هه‌وێنی كولتوری خه‌باتی
كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی گه‌لی كورد و چه‌وساوه‌كانی بووه له‌م مێژووه پر
هه‌وراز و نشێوه‌دا. واته به‌شێك له شوناسی كولتوری و سیاسی خه‌ڵكێك
بووه له پێناو گوتاری مانه‌وه دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد. خه‌باتێكی نه‌پساوه كه به‌رده‌وام و له
قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كانی مێژوودا، هه‌ڵوه‌دای گه‌یشتن به
رزگاری یه‌كجاری و به‌هاری ئازادی و مسۆگه‌ركردنی ژیانی سه‌ربه‌ستانه
بۆ ئینسانی پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتوو بووه و هه‌تا ئێستاش، رێچكه‌ی
ئه‌م خه‌باته به‌رده‌وامه.
له بارودۆخی ئێستا‌و له كاتێكدا سه‌ره‌ڕۆیی كۆماری ئیسلامی، به
زیندانی كردنی ئازادیخوازان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كردنیان، به
دژایه‌تی كردنی كولتوری شادی و خۆشی نه‌ورۆز و به خورافه زانینی، به
بڵاوكردنه‌وه‌ی خاكی مردوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و به‌ده‌یان پیلان،
به‌ته‌مای كوشتنی رۆحی شادی و ئازادیخوازیی خه‌ڵكی ئێران به گشتی و
خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تییه، جێگای خۆیه‌تی كه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
كوردستان، كچان و كوڕانی خه‌باتكار و ئازادیخواز، به به‌ڕێوه‌بردنی
جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و گێڕانی ئاهه‌نگی شادی و خۆشی و هاوكات،
وتنه‌وه‌ی دروشمی سیاسی دژ به دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی و دووپات
كردنه‌وه‌ی خواسته ره‌واكانیان له سه‌رتاسه‌ری شار و ناوچه‌كانی
كوردستان، پێكهێنه‌ری گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی شادی بن و گه‌وره‌ترین
په‌یامی سیاسی خۆیشیان دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بهێننه
ئاراوه. با به زیندوو را‌گرتن و راسانی پڕ له ئاماده‌یی و خۆشحاڵی
بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان، مژده‌به‌خشی ژیاندۆستی و خه‌باتكاریی
و دێمۆكراسیخوازیی بین له سه‌رانسه‌ری ئێران و به‌م جۆره،
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو كاتێك زیاتر، خۆیان له
هه‌ڵدێڕی رووخان و داڕمان ببینه‌وه.
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٩/١٢/١٣٨٩
|