|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
هێرشی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ئێمه گه‌یشتووه سه‌ر له به‌یانی
ئه‌مرۆ، ئه‌رته‌شی عێراق هێرشی بردۆته سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌فی
سازمانی موجاهدینی خه‌ڵق و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له ٢٠
كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بریندار
بوون.
پێویسته به ئاگاداری بیروڕای گشتی بگه‌ینه‌درێ كه دانیشتووانی
كه‌مپی ئه‌شره‌ف سه‌ره‌ڕای پێوه‌ندیان به رێكخراوی مودجاهدینی
خه‌ڵق، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی بێچه‌ك و بێدیفاعن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به
شێوه‌یه‌كی زۆر دره‌ندانه كه‌وتوونه به‌ر هێرشی هێزه
چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و خه‌ساریكی گیانی زۆر گه‌وره‌یان
به‌ركه‌وتووه. ئه‌و هێرشه و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق
به مه‌به‌ستی داگیركردنی ئه‌م كه‌مپه تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ،
واته كاتی نووسینی ئه‌م راگه‌یاندنه هه‌روا به‌رده‌وامه.
گۆمان له‌وه‌دانیه كه گووشاری نیزامی و هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر
كه‌مپی موجاهدین ده‌رئه‌نجامی پیلانی هاوبه‌شی كۆماری ئیسلامی و
حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی له عێراقه. ئێمه ئه‌و پێشێلكارییه
ئاشكرایه‌ی مافی مرۆیی دانیشتووانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف به تووندی
مه‌حكووم ده‌كه‌ین. دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه مافی خۆیانه كه له
ئه‌منییه‌ت و ئاسایش‌دا ژیان ببه‌نه سه‌ر و هێرش بۆ سه‌ریان ده‌بێ به
بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك كۆتایی پێبێت و برینداره‌كانیان به په‌له
ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی فریاكه‌وتن بكرێن تا له خه‌ساری زۆرتر
گیانی دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه به‌رگری بكرێ. ئێمه خوازیاری
ئه‌وه‌ین كه ناوه‌نده‌كانی مروڤدۆستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و كاره‌ی
حكوومه‌تی عێراق مه‌حكووم كه‌ن‌و ئاسایشی له‌مه‌وبه‌دواوه‌ی
دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه كه به ته‌واوی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه
بێدفاعن به شێوه‌یه‌كی جیددی‌تر بپارێزن.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٠٨/٠٤/٢٠١١
١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٠
|