|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه:
به‌رز و به‌ڕێز بێت ١ی ئه‌یار رۆژی جیهانی كریكار
به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی چینی كرێكار،
پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی كوردستان و ئێران و
جیهان ده‌كه‌ین، به هیوای ئه‌وه‌ی خه‌باتی عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی
كرێكارانی ئێران و كوردستان، بگاته سه‌ره‌نجامی راسته‌قینه و شیاوی
خۆی.
هه‌لومه‌رجی ناله‌بار و قه‌یران لێدراوی ئێستای ئابووری ئێران، زیاتر
له هه‌ركاتێك، بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی كرێكاران و هه‌ژارانی
كۆمه‌ڵگای تووشی مه‌ترسی گه‌وره كردووه. شكست هێنانی یه‌ك له دوای
یه‌كی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و نازانستی
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له ئاست پێویستی په‌ره‌پێدان و
گه‌شه‌ی ئابووری له ئێران، شه‌پۆلی له‌سه‌ر كار ده‌ركردن و
وه‌دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگه‌ی كرێكاران و له‌شكری گه‌وره‌ی
بێكارانی به‌شوێن خۆیدا هێناوه. ئه‌مه ره‌وتێكی روو له هه‌ڵكشانه
كه ئێستاكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه و ژیانی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار كرێكاری
له‌گه‌ڵ ئاسۆی مه‌ترسیداری خه‌ساردیتن و بێكاری و هه‌ژاری زیاتر
رووبه‌ڕوو كردۆته‌وه.
له چه‌ند مانگی رابردوو به لابردنی سوبسیده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
دژه كرێكاری ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه، زیاتر له جاران، شه‌پۆلی گرانی شت
و مه‌ك و سوته‌مه‌نی و پێویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، چوونه
سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌تایبه‌تی له شاره‌گه‌وره‌كان، توێژه كه‌م
داهاته‌كانی كردۆته ئامانجی خه‌سار لێدان و فه‌له‌ج كردنی زیاتره‌وه.
مافیای زاڵی سپای پاسداران به مۆنۆپۆلكردنی بواره‌كانی سیاسه‌ت و
ئابووری و ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵ ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك، بۆته جڵه‌وداری
هه‌وسارپساوی نه‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و گاڵته كردن به
چاره‌نووسی به میلیۆن خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و به‌رهه‌مهێنه‌ر له
ناوه‌نده‌كانی كار و به‌رهه‌مهێناندا.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا، ئه‌گه‌رچی شه‌پۆڵی به‌ربڵاوی
به‌رهه‌ڵستكاری و مانگرتنی كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراو و
كرێكارانێك كه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌دوا كه‌وتووه، روو
له‌په‌ره‌سه‌ندنه، به‌ڵام پێویستی ده‌ربڕینی هاوپشتی خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی كار و
به‌رهه‌مهێنان، پێویستی پاراستنی یه‌كڕیزیی و یه‌كگرتوویی كرێكارانی
ناڕازی به‌شه جیاجیاكان له سه‌رانسه‌ری ئێران به كوردستانیشه‌وه،
پێویستی به‌رده‌وامی و رێكخستنی چالاكانه‌تری شه‌پۆلی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به هه‌ڵاواردن و بۆ وه‌دیهێنانی خواسته
سنفییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا، راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره. رژیمی كۆماری
ئیسلامی ئیران، به هه‌موو بال و لقه‌كانی، گیروده‌ی قه‌یرانیكی بێ
پسانه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی مه‌ودا به درێژه‌دانی ژیانی نگریسی ئه‌م رژیمه
ئه‌دات، نه‌بوونی هێزێكی به توانا و یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
هاتنه مه‌یدانی چینی كرێكاری ئێران وه‌ك هێزێكی جدی به‌رهه‌ڵستكاری
كۆماری ئیسلامی ئیران، سه‌ره‌تای به كۆتایی گه‌یشتنی ته‌مه‌نی ئه‌م
رژیمه‌یە.
له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران، پێویستی
دووپاتكردنه‌وه‌ی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
وه‌ك مامۆستایان و خوێندكاران و ژنان، ده‌بێ له ئاسۆگه‌ی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران، پێگه و جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی
هه‌بێت. بێگومان لێكدانه‌وه‌ی دروستی بارودۆخی قه‌یران لێدراوی ئێستای
ئێران له لایه‌ن رێبه‌ران و چالاكانی ریزی پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و فورموله كردنی ستراتێژی و تاكتیكگه‌لی گونجاو بۆ ئه‌م
قۆناغه له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و په‌ره‌پێدان به كاری
وشیاریده‌رانه له ناو كرێكاراندا، پێویستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه ساڵیادی روژی جیهانی كرێكاران، به بایه‌خێكی
زۆرتره‌وه، خه‌ساره‌كانی ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه‌ی بزووتنه‌وه و خه‌باتی
كرێكاران له پێناو پاشه‌كشه كردن به ده‌وڵه‌تی دژه كرێكاری كۆماری
ئیسلامی، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م
مانگانه‌ی ئه‌خیری كرێكارانی كوردستان و باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران،
به روونی پیشانی دا كه له‌دژوارترین هه‌لومه‌رجی پڕ له‌خه‌فه‌قانی
كۆمه‌ڵگایشدا، په‌رچه‌كرداری به‌هێزی كرێكاران و مانگرتنه‌كانیان،
هه‌وێنی زیندوو بوونی خه‌باتی ئه‌وان و راوه‌ستانیان بۆ وه‌دیهێنانی
خواسته ره‌واكانیانه.
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران
بژی سۆسیالیزم
بڕوخێت رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی

سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٨ی ئاپریلی ٢٠١١ی زایینی
|