|
په‌یامی پیرۆزبایی كۆمه‌ڵه
بۆ گه‌لی كورد له باكوری كوردستان
له گه‌ڵ ریزوسڵاو
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوتان له‌و هه‌ڵبژاردنه پارلمانییه‌ی كه
له توركیادا به‌ڕێوه‌چوو گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه "به‌ره‌ی
ره‌نج، ئاشتی ودیموكراسی" و هه‌موو گه‌لی كورد له باكوری كوردستان
ده‌كه‌ین، بیگومان ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گرینگه له خه‌باتی گه‌لی
كورد له باكوری كوردستان و به‌رهه‌می ره‌نج وخه‌باتی ده‌یان
ساڵه‌تانه له پێناو به ده‌سهێنانی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كورد له
باكوری كوردستان.
سه‌ركه‌وتنتان مایه‌ی خوشحاڵی ئێمه‌یه‌و هه‌موو
تاكێكی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌و ده‌سكه‌وت و
سه‌ركه‌وتنه‌تان دڵخوش بووه، هه‌نگاونانتان له رێگای پارلمانه‌وه بۆ
به ده‌سهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كان و زیاتر ناساندنی كێشه ره‌واكانی
گه‌لی كورد له باكوری كوردستان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌و ده‌توانێ
سه‌ركه‌وتنی زیاتر مسۆگه‌ر بكا.
بۆیه پێویسته ئه‌و ده‌سكه‌وته له لایه‌ك به
وریایه‌وه بپارێزرێ و له لایه‌كی دیكه بۆ چه‌سپاندن وبه دیهێنانی
هه‌موو مافه‌كانی گه‌لی كورد له باكوری كوردستان و بۆ په‌ره‌پێدانی
ئازادی ودیموكراسی و دیموكراتیزه كردنی توركیا بوێرانه هه‌نگاو
هه‌ڵگرن. جارێكی‌تر له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه پێرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و
سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٤/٦/٢٠١١
|