|
هێرشی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به
توندی مه‌حكوم دە‌كەین
ماوه‌یه‌كه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان به خه‌ستی تۆپ باران ده‌كا و به پێی سه‌رچاوه
هه‌واڵنێرییه‌كان هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ند كیڵۆمه‌ترێك
سنوری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندووە. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كۆماری
ئیسلامی بۆته هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتووانی ناوچه
سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها خه‌ساره‌تی ماڵی و ئاواره‌بوونی به‌شێكی
به‌رچاو له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
.
كۆماری ئیسلامی هه‌موو جارێ به بیانووی ئه‌وه‌ی
كه‌سانێك له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دزه ده‌كه‌نه ناو
خاكی ئێران ده‌یهه‌وێت له لایه‌ك پاساو بۆ كرده‌وه‌ی دژه ئینسانی خۆی
بێنێته‌وه‌و له لایه‌كیتره‌وه ئەجێندا و مه‌به‌ستی سیاسیی پشتی ئه‌م
كرده‌وانه له رای گشتی و كۆمه‌لانی خه‌ڵك بشارێتەوه
.
بێگومان ئه‌م بۆردوومان كردن و سنوور به‌زاندنه‌ی
كۆماری ئیسلامی، به‌زاندن و پێشێلكردنی ئاشكرا‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی یاسا
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و نامۆیه به یاسا نیۆده‌وڵه‌تییه
په‌سندكراوه‌كان بۆ سه‌روه‌ری وڵاتان كه هه‌موو لایه‌ك و له‌وانه
كۆماری ئیسلامیش كه ناراستگۆیانه خۆی پێ پابه‌ند ده‌زانێ به‌ڵام به
كرده‌وه پێشێلی ده‌كا.
كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵ و مه‌رجه جیاوازه‌كاندا
بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی سیا سیی خۆی و وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی سیاسیی
دیاریكراو هه‌ر جاره و به بیانوویه‌كی پڕوپووچ و بێبنه‌ما
ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسیی ده‌كاو له‌وانه
گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێم چڕ ده‌كاته‌وه و
ده‌ستده‌داته كرده‌وه گه‌ڵی له‌م چه شنە. ئێمه ئه‌م كرده‌وه دژه
مرۆێیانه‌ی و شه‌ڕخوازانه‌ی كۆماری ئیسلامی به تووندی مه‌حكوم
ده‌كه‌ین و هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له هه‌موو كۆڕوكۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆست
و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین به گوشاری جۆراوجۆر سنوورێك بۆ
سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی دابنێن و رژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار بكه‌ن
قه‌ره‌بووی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكاته‌وه.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٧/٧/٢٠١١
|