|
راگه‌یاندنی ژماره ٢ی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
تۆپ باران و هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان به‌رده‌وامه
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر
گونده‌كانی سه‌رسنوور له بناری قه‌ندیل له خاكی هه‌رێمی كوردستان
و بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پ.ك.ك.
به
پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له شایتحاڵه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه ده‌گات،
شه‌وی رابردوو هێرشه چه‌كدارییه‌كانی رژیمی ئێران ته‌نانه‌ت توندتر
بۆته‌وه. بیانووی ئه‌م له‌شكركێشیه‌ی رژیم به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ
گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی باكووره كه به ئیدیعای
ئێران له خاكی هه‌ریم جێگیرن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور
تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌م بیانوویه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه. له ئه‌نجامی
ئه‌م هێرشه دانیشتووانی ناوچه‌كه تووشی خه‌ساری گیانی و به
تایبه‌ت ماڵی بوون و ژیانی ئاساییان به ته‌واوی تێكچووه.
ئێمه درێژه‌پێدان به‌م ده‌ستدرێژییه ئاشكرایه‌ی كۆماری ئیسلامی
به هه‌ر بیانوویه‌ك بێ به تووندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و
داواده‌كه‌ین به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیعتراز به‌م
ره‌فتاره‌ی كۆماری ئیسلامی له رێگای خۆپێشاندان و تۆمار كردنی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و هه‌موو شێوه مه‌ده‌نییه‌كانی دیكه له
لایه‌ن كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان له ئاستێكی به‌رفراوانتر ئه‌نجام بدرێت
و شه‌پۆلێكی مه‌حكووم كردنی كۆماری ئیسلامی له ناو رای گشتی و
سه‌نته‌ره نێونه‌ته‌وییه‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كان وه‌ڕێ بخرێ.
بێده‌نگی تا ئێستای كۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی به هیچ شێوه‌یه‌ك
قابیلی قه‌بوول نیه وجێگای ئیعتراز و ناره‌زایه‌تییه به‌ڵام به
هه‌موو ئه‌وانه‌ش جێی خۆیه‌تی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی ئه‌م هێرشه له رێگای گوشار بۆ كۆمه‌ڵه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چڕتر كاته‌وه.
دوور نیه كۆماری ئیسلامی كه تووشی قه‌یرانی ده‌ره‌كی و ناخۆیی
گه‌وره هاتووه و به تایبه‌ت كه شاهیدی دارمانی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ده‌وڵه‌تی سورییه وه‌ك ته‌نیا هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی له
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م
قه‌یرانه په‌نا ببات بۆ نانه‌وه‌ێ كێشه‌ی ده‌ره‌كی و ئاژاوه‌گێری.
ده‌ستی جنایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی سه‌ركوتگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی خه‌ڵكی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی
كورد، ده‌بێ له خاكی هه‌ریمی كوردستان كورت بكرێته‌وه.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٢/٠٧/٢٠١١
٣٠ پۆشپه‌ری ١٣٩٠
|