|
ڕاگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
مه‌ترسی وشكبوونی به ته‌واوه‌تی ده‌ریاچه‌ی ورمێ
ده‌ریاچه‌ی وه‌رمێ خه‌ریكه ده‌مرێ، ئه‌وه ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه‌كی
سروشتی نییه كه وشك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ مردن و وشكبوونی ئه‌م
سه‌رچاوه سروشتیه، خه‌ڵكانێكی زۆر به تایبه‌ت ئازه‌رییه‌كان و
كورده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م ده‌ریاچه‌یه، ده‌چنه ژێر
كاریگه‌رییه‌كی زۆر ماڵوێرانكه‌ره‌وه. كشت و كاڵ له‌و ناوچانه به
ته‌واوی ده‌فه‌وتێ و كێڵگه‌كان ده‌بن به شۆره‌كات و
ئاوه‌دانییه‌كانیش به دوایدا هه‌ڵده‌پێچرێن. ئه‌م سه‌رچاوه ئاوییه،
هه‌وه‌ڵین سه‌رچاوه‌ی ئاو نییه كه وشك ده‌بێ. پێشتر له
ئوستانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران، چه‌ند رووبار‌و ده‌ریاچه‌یه‌ك وشك بوون
و خه‌ڵكانێكی زۆریان به برسێتی و ماڵوێرانی به جێی هێشتووه.
به‌ڵام وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی وه‌رمێ به بێ گومان گه‌وره‌ترین
خه‌ساری ژینگه‌ییه كه له مێژووی هاوچه‌رخ ئێران تووشی هاتووه.
سیاسه‌ته‌كانی تا ئێستای كۆماری ئیسلامی له مه‌ر پرسی پاراستنی
ژینگه، جه‌نایه‌ته له دژی خه‌ڵك و نه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌م
وڵاته‌یە.
پسپۆڕانی ژینگه زۆر به‌ڵگه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێ
تاوانی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ئێرانه كه زۆر نابه‌رپرسانه به جێبه‌جێ كردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك
وه‌ك كێشانی رێگایه‌ك بۆ نیزیك كردنه‌وه‌ی ته‌ورێز و وه‌رمێ به ناو
ده‌ریاچه‌كه‌دا، بالانسی ئێكۆلۆژی تێكداوه‌و به دروستكردنی چه‌ندین
به‌نداو له سه‌ر ئه‌و رووبارانه‌ی ده‌ڕژێنه ناو ده‌ریاچه‌كه،
سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی دابینكردنی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌ی كه‌م
كردۆته‌وه.
له پێوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه له رۆژانی
ڕابردوودا، خه‌ڵكی شاره‌كانی وه‌رمێ و ته‌ورێز كه ده‌مێكه به
شێوه‌گه‌لی جۆرواجۆر ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه،
ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رهه‌ڵستكاریی خۆیان به‌رامبه‌ر به
سیاسه‌تی دژی ژینگه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌بڕن و خوازیاری
چاره‌سه‌ری به په‌له‌ی مردنی ئه‌م سه‌رچاوه سروشتییه گرینگه‌ن
كه ده‌توانێ ئاسه‌واری ماڵوێرانكه‌ری گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
وڵامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران بۆ ئه‌و داخوازییه ره‌وایه، سه‌ركوت
و گرتنی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ناڕازییە.
كۆمه‌ڵه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له داخوازی خه‌ڵكی نارازی پشتیوانی
ده‌كا و سیاسه‌تی سه‌ركوت و داپڵۆسین له دژی خه‌ڵكی ناڕازی
مه‌حكووم ده‌كا. پێداگری له سه‌ر داوای چاره‌سه‌ری به په‌له‌ی
ئه‌و كاره‌ساته له راستیدا، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر
به نه‌وه‌كانی دوایی ئێران و كوردستانیشه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٣١/٠٨/٢٠١١
|