|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
مه‌حكوم كردنی كوشتاری كاسبكارانی كورد له لایه‌ن فڕۆكه
جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌وه
شه‌وی چوارشه‌ممه له سه‌ر پێنج شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی
ده‌وڵه‌تی توركیه، ٣٧ كاسبكاری كوردی سه‌رسنور له ناوچه‌ی شرناخیان
به دڕندانه ترین شێوه كوشتووه. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه
هێزه‌كانی توركیه به بیانووی جۆراوجۆره‌وه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و
بێتاوانی كورد ده‌كاته قوربانی سیاسه‌ته فاشیستییه‌كانی خۆی و
له‌وه‌ناچێت دوایین كه‌ڕه‌تیش بێت.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه، ئه‌م كوشتاره به كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی
سه‌رسنوور كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئینسانییه، به توندی مه‌حكووم
ده‌كات و هاوكات سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری قوربانیانی
ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌كات. حه‌ق وایه سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان
و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، رواڵه‌تی
راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه له‌به‌رده‌م بیروڕای جیهانی له‌قاو
بده‌ن.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٣٠ی دیسه‌مبری ٢٠١١ به‌رابه‌ر به ٩ی به‌فرانباری ١٣٩٠
|