|
راگه‌یاندنی
هاوبه‌شی چوار حیزب و رێكخراوی سیاسی هاوڵاتیانی
ئازادیخواز رۆژی
19ی رێبه‌ندان، ماڵپه‌ڕی "بازتاب"، سه‌ر به ده‌بیری "مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی
مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام"ی كۆماری ئیسلامی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێی ده‌ستكرد
له زمان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی حكوومه‌ته‌وه، زۆر بێ‌شه‌رمانه ئیددعای ئه‌وه‌ی
كردووه، له هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند ره‌وتی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن، له دانیشتنێكی
هاوبه‌ش له ئورووپادا، رایانگه‌یاندووه، به له‌به‌رچاوگرتنی روانینی مه‌نفی
ئورووپا و ئه‌مریكا بۆ كۆماری ئیسلامی، ئێستا باشترین هه‌له هه‌تا ناوچه‌كه
بشێوێنین! له‌م هه‌واڵه پڕ له درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌دا، وێڕای شادی ده‌ربڕینی ئه‌و
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌تییه له‌م دانیشتنه درۆیینه‌یه و بڕیاری به‌شدارانی هاتووه:
ئه‌م دانیشتنه داوی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ كۆتایی هێنان به
ته‌مه‌نی ئه‌و ره‌وتانه بوو و ئێمه له‌م هه‌له ره‌خساوه بۆ به‌رخورد كردن
پێیان پێشوازی ده‌كه‌ین. ئێمه
چوار حیزب و رێكخراوی سیاسی راده‌گه‌ێنین: 1. ئه‌وه‌ی
له ماڵپه‌ڕی بازتاب - دا هاتووه، به
ته‌واوی درۆیه و دانیشتنێ له نێوان ئه‌و ره‌وته سیاسییانه‌دا نه‌بووه. 2. هه‌وڵه‌كانی
ئێمه بۆ كۆتایی هێنان به سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات، داكۆكی له مافی مرۆڤ، خواسته‌كانی
كرێكاران، خوێندكاران، ژنان، گه‌لانی ژێر ده‌سته و دژایه‌تی ئاشكرای ئێمه له‌گه‌ڵ
ماجه‌راجۆیی هه‌سته‌یی كۆماری ئیسلامی، له راگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌كانی ئێمه‌دا ره‌نگیانداوه‌ته‌وه
و له به‌ر ده‌ستی هه‌موان دایه. 3. حكوومه‌تی
كۆماری ئیسلامی كه ئێستا رووبه‌ڕووی گه‌لێك قه‌یرانی قووڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی
بووه و ناڕه‌زایی روو له په‌ره‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و خه‌باتی گه‌لانی ژێر
ده‌سته ترسی خستۆته دڵیه‌وه، پێویستی به ساز كردنی درۆ و ده‌له‌سه‌ی له‌مچه‌شنه‌یه
بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر ئه‌و بنبه‌ستانه‌ی تێیكه‌وتووه. 4. ئه‌م
كرده‌وه‌یه، ده‌ریده‌خا كۆماری ئیسلامی خۆی بۆ سه‌ركوتی نه‌یاران ئاماده كردووه
و ئه‌مه ته‌نیا یه‌كێ له ده‌یان پیلانی ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ر و ئه‌منییه‌تییه‌كانییه‌تی
دژ به ئۆپۆزیسیۆن. 5. ئۆرگانه
ئه‌منییه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه نیگه‌رانی پێكهاتنی یه‌كێتی سیاسیی هێزه
ئۆپۆزیسیۆنه‌كانن و له هه‌وڵدان به‌ر به پێكهاتنی هاوپشتی سیاسی له نێوان ره‌وته
سیاسییه‌كان بگرن و چه‌ند به‌ره‌كایه‌تی بخه‌نه نێوانیان و سیمایان خه‌وشدار بكه‌ن،
له هاوكاری نێوان ئێمه، 4 ره‌وتی سیاسی نیگه‌رانن و له‌وه‌یكه ئه‌مجۆره
هاوپشتییانه له نێوان هێزه پێكشكه‌وتنخواز
و دێمۆكراته‌كاندا، هیوا و ئومێد به جه‌ماوه‌ر ده‌دا، تووره‌ن. ئێمه
چوار حیزب و رێكخراوی سیاسی راده‌گه‌ێنین، سوورین له سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی خۆمان
به دژی حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی، به شێوه‌ی یه‌كگرتووتر درێژه پێ
بده‌ین و بۆ په‌ره‌دان به‌و هاوپشتی سیاسییه، هه‌نگاوی پته‌وتر هه‌ڵگرین. حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی
ئێران رێكخراوی ئیتحادی فدائیانی
خه‌ڵكی ئێران رێكخراوی فدائیانی خه‌ڵكی
ئێران ( ئه‌كسه‌ریه‌ت) كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران 22ی
رێبه‌ندانی 1384ی هه‌تاوی |
|