|
راگه‌یاندنی
هاوبه‌ش ئێعدامی دوو شارۆمه‌ندی عه‌ره‌ب
له ئه‌هواز مه‌حكووم ده‌كه‌ین ئازادیخوازان،
رێكخراوه‌كانی پشیتوانی مافی مرۆڤ كۆماری
ئیسلامی بۆ سه‌رپۆش دانان له سه‌ر شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی خۆی له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا و بۆ وه‌ڕێخستنی دۆخی ترساندن و تۆقاندن له ناو گه‌لانی ژێر ده‌سته
له ئێران‌دا، رۆژی دووی مانگی مارس، به له سێداره‌دانی 2 لاوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی
به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه، جنایتێكی دیكه‌ی خولقاند. ئه‌و جنایه‌ته كه به به‌رچاوی
خه‌ڵكه‌وه روویدا، سیمای دزێو و دژه ئینسانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه
نیشانی بیروڕای جیهاندا. ئه‌شكه‌نجه كردن و ئیعتراف وه‌رگرتن له رێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌وه،
هه‌ڵبه‌ت ئێعتراف وه‌رگرتنی درۆیینه و ده‌سكرد و دواتریش ئێعدامی دوو لاوی ئه‌هوازی
به ناوه‌كانی مێهدی نواسری و عه‌لی عێفراوی كه هه‌رتكیان ته‌مه‌نیان له ژێر 20
ساڵ بوو، به دوور له چاوی چاودێرانی سه‌ربه‌رخۆ و دادگایه‌كی عادڵانه و به بێ
ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێدرابێ وه‌كیلی حقووقی بۆ خۆیان دیار بكه‌ن، نه ته‌نیا كرده‌وه‌یه‌كی
جنایه‌تكارانه‌یه، به‌ڵكوو دوژمنایه‌تی قووڵی كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ئازادی و
مافی مرۆڤ و خواسته‌كانی گه‌لانی ژێر ده‌سته له ئێران و ئه‌وپه‌ڕی وه‌حشیگه‌ری
ئه‌م رژیمه نیشان ده‌دا. گه‌لانی
ژێر سته‌می میللی له ئێران ( كورد، تورك، عه‌ره‌ب، بلووچ، لور و توركه‌مه‌ن) كه
بۆ رزگاری له هه‌ر جۆره سته‌مێك و به‌دی هێنانی ئازادی، مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌یی
و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێ له لایه‌ن هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بیانووی جۆراوجۆر هێرش ده‌كرێته سه‌ریان
و سه‌ركوت ده‌كرێن و مافی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییان به به‌رینترین شێوه پێشێل ده‌كرێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌لانی ژێر ده‌سته له ئێران به پشت به‌ستن به یاسا
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌باتی دێموكراتیك و هێمنانه‌ی خۆیان، كۆماری ئیسلامی‌یان
له ئاستی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا خستۆته ژێر گوشاره‌وه و سیمای دژه
ئینسانیی كۆماری ئیسلامی‌یان به بیروڕای جیهان نیشان داوه. ئازادیخوازان
و رێكخراوه‌كانی پشتیوانی مافی مرۆڤ ئێمه
وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م جنایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی و ئێعدامی دوو لاوی ئه‌هوازی،
رق و قینی خۆمان له‌م رژیمه ده‌رده‌بڕین و داوا له هه‌موو ئازادیخوازان ده‌كه‌ین
كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه و ئه‌م جنایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم
بكه‌ن و به‌ر به جنایه‌ت و ئێعدامه‌كانی دیكه بگرن. كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران - كومیته‌ی ئه‌مریكای شیمالی به‌ره‌ی دێمۆكراتیكی جه‌ماوه‌ریی
گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز 5ی مارسی 2006ی زایینی |
|