|
له
یادی هه‌ژده‌ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه به یاننامه‌ی هاوبه‌ش
له 16.3.2006
دا 18 ساڵ تێپه‌ڕئه‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدكردن و كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه و
ئۆردوگاكانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن به‌عسیه خوێنمژه‌كانی دوژمنی كورد و ئینسانیه‌ت. ئـــه‌وه‌بوو
لــه ماوه‌ی چــه‌نـد سـه‌عاتێكدا زیاتر له پێنج هه‌زار مناڵ و ژن و پیر و گه‌نجیان
له‌ناو دووكه‌ڵی گازی كیمیاییدا خنكاند و دوو ئه‌وه‌نده‌شیان لێ بریندار كردن كه
تاكو ئێستاش به‌ده‌ست برینه‌كانیانه‌وه ئه‌نالێنن.. هه‌رچـه‌نـده
ڕژێمی بـه‌عس زۆر هه‌وڵی دا كه ئه‌م تاوانه بشارێته‌وه، به‌ڵام تاوانه‌كه ئه‌وه‌نده
گه‌وره‌بوو كه زۆر به زوویی گه‌یشته گوێی ئینسانیه‌ت، به‌ڵام بێده‌نگی ڕای گشتی
جیهانی به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه وای له رژێمی به‌عس كرد كه تاوانێكی گه‌وره‌تر ئه‌نجام
بدات ئه‌ویش تاوانه به‌دناوه‌كه‌ی ئه‌نفال بوو كه له 23.2.88 تاكو 1.9.88 درێژه‌ی
كێشا و پتر له 182000 مرۆڤی سیڤیلی‌یان له كوردستان گرت‌و بێ سه‌رو شوێنیان كردن و
زیاتر له 4000 شار‌و شارۆچكه‌و گوندیان له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسان كرد. ئێمه‌ی كوردی
قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆجی و ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان پرۆتستۆی ئه‌م
تاوانه قێزه‌ونانه ئه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌ناخه‌وه بریندار ئه‌بین کاتێ ئه‌بینین
تاكو ئێستاش تاقمێک به‌کرێگیراو و کۆنه‌به‌عسی و ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان به
خوێنی هه‌زاران که‌س له ئازادیخوازانی کوردستان و عێراق ره‌نگینه، هـه‌ن که بـه‌رگری
له سه‌ددام و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌كه‌ن. له لایه‌ن ئێمه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌رگری
له سه‌دام بكات له‌و تاوانبارتره. به ناوی كــورده‌كانی دانیشتووی فینلا‌ند داوا ئـه‌كـه‌ین
كه: - سه‌ددام و عه‌لی كیمیاوی و سه‌رجه‌م تاوانباره‌كانی كه
ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه، له شاری هه‌ڵه‌بجه و له‌ته‌نیشت گۆڕستانی قوربانیانی
كیمیاوی دادگایی بكرێن. - خوازیاری ئه‌وه‌ین که 16ی مارس وه‌ک رۆژێکی مێژوویی و
نێونه‌ته‌وه‌یی جینۆساید دژ به مرۆڤایه‌تی به‌ره‌سمیه‌ت بناسرێت و رێز له یادی
قوربانیانی حه‌ڵه‌بجه بگیرێت. - خوازیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی ئه‌م
کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ین بۆ دانیشتوانی حه‌ڵه‌بجه و شاره‌که‌ین. - داواکاری پشتیوانی کؤڕوکۆمه‌ڵه و هه‌موولایه‌نگرانی
مافی مرؤڤین له مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان، که سه‌دان ساڵه بۆ رزگاری و
ئازادی و دیمۆکراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین خه‌بات ده‌کا. -
ئێمه
هیوادارین که پارلومان و ده‌وڵه‌تی فینلا‌ند به دان دانان و پشتیوانی و یارمه‌تی
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، رۆڵی خۆیان وه‌ک وڵاتێکی دیمۆکرات و
ئازاد له‌م بواره‌دا نیشان بده‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه
بۆ میلله‌تی کورد مایه‌ی خۆشحالیه له‌هه‌مان‌كاتدا كه له كوردستان چاوه‌روانی
سزادانی سه‌ددام و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی ئه‌كه‌ین له هۆله‌ندا‌ش بازرگانێكی بێ ویژدانی
سه‌ر به‌هه‌مان تۆڕی تاوانكاری دادگایی ئه‌كرێت و سزا ئه‌درێت.
بژی
برایه‌تی‌و یه‌كرێزی میلله‌ته‌كه‌مان
بژی یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال سه‌رشۆڕی بۆ دوژمنان بژی ئازادی و دیمۆکراسی كۆمیته‌ی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له فینلاندا. رێكخراوی
پارتی دیموكراتی كوردستان له فینلاندا. كۆمیته‌ی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له فینلاندا. كۆمیته‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له فینلاندا. سه‌نته‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌ی دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد / چاك. |
|