|
بۆ ئازادیی
رامینی جه‌هانبه‌گلو تێ‌بكۆشین! هێرشی
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ "سڕینه‌وه"ی نه‌یاران و سه‌ركوتی
ئازادیخوازانی ئێران، له حه‌وتووه‌كانی رابردوودا قۆناغێكی‌تری گرتووه‌ته به‌ر.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی رامین جه‌هانبه‌گلو مامۆستای زانكۆی
تۆرنتۆی كانادا، توێژه‌ر و له سیما ناسراوه‌كانی رووناكبیرانی سێكۆلاری
ئێران، یه‌كێك له تازه‌ترین نموونه‌كانی هێرشی به به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت له
دژی بیرجیاوازان و نه‌یارانی سیاسیه. رامین
جه‌هانبه‌گلو سێ حه‌وتوو له‌وه پێش له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، له فرۆكه‌خانه‌ی
مێهرئابادی تاران گیرا و بۆ زیندانی ئێوین گواسترایه‌وه. به‌رپرسانی كۆماری
ئیسلامی كه له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی زیندانی‌كردنیدا به‌نیاز نه‌بوون هه‌واڵی
گیرانه‌كه‌ی پشت راست بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌نجام له ژێر گوشاری ناره‌زایی به‌رین
له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رایانگه‌یاند جه‌هانبه‌گلوو به تاوانی "په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ وڵاتانی بێگانه" راپێچی زیندان كراوه. تاوانێكی بێ‌بنه‌ما كه
به‌هۆی دووپات كردنه‌وه‌ی له راده به‌ده‌ر، وه‌ها كۆن بووه كه ئێستا ئیتر
بۆته جێی گاڵته‌جاڕی هه‌موان. ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی
ئه‌م 27 ساڵه‌دا، هه‌ر
كات یه‌كێك له نه‌یاران و بیرجیاوازانیان گرتووه، هه‌ر ئه‌م تاوانه‌یان داوه‌ته
پاڵ و دووڕوویانه هه‌وڵیان داوه دژایه‌تی و ناره‌زایی خه‌ڵك له‌م رێگایه‌وه
پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیی به‌ندكراوه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا بپسێنن. به‌ڵام
له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتوودا ئازادیخوازان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به بیر و
باوه‌ڕی جیاوازه‌وه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن و به‌یاننامه، كرده‌وه‌ی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حكووم كردووه و به حكوومه‌تیان سه‌لماندووه
كه سه‌رده‌می بارمته‌گرتن و ترس پژاندن تێپه‌ڕیوه و كه‌س له ئاست ده‌ستدرێژی
كردنه سه‌ر مافه‌كانی شارۆمه‌ندان و سه‌ركوتی ئازادی، بێده‌نگ نابێ. ئێمه
وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وه سه‌ركوتگه‌رانه‌یه رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م
ناره‌زاییانه، ته‌نیا ناره‌زایی له دژی گرتنی جه‌هانبه‌گلوو نیه. ناره‌زایی
له دژی درێژه‌كێشانی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی مه‌نسووری ئه‌سانلوو و هه‌ڵسووڕاوانی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریه. ناره‌زاییه له دژی سه‌ركوتی خوێندكاران و سزادانی
سیما خه‌باتگێڕه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری. ناره‌زاییه له
دژی توندوتیژی نواندن و سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران و خواسته ره‌وا و دیموكراتیكه‌كانیان. ناره‌زاییه له دژی سه‌ركوتی ژنان
و مافه‌كانی نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان. پشتیوانیی
ئێمه له ئازادكردنی جه‌هانبه‌گلوو، مه‌نسووری ئه‌سانلوو، ناسر زه‌ره‌فشان و هه‌موو
زیندانیانی سیاسی، دیفاع له مافی شارۆمه‌ندی، دیفاع له مافی ئازادیی را ده‌ربڕین
و بیركردنه‌وه و وڵامدانه‌وه به‌و ئه‌ركه‌یه كه وه‌ك شارۆمه‌ندێك، مرۆڤێكی
ئازادیخواز، حیزب و رێكخراوێك كه بۆ سه‌قامگیركردنی دیموكراسی له ئێران‌دا خه‌بات
ده‌كات، له ئه‌ستۆمانه و له‌م رێگایه‌دا هاوڕێیه‌تی و هاوهه‌نگاویی هه‌موو
ئازادیخوازان ده‌خوازین. حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران رێكخراوی
یه‌كێتی فیداییانی خه‌ڵكی ئێران رێكخراوی
یه‌كێتی فیداییانی خه‌ڵكی ئێران (ئه‌كسه‌ریه‌ت) كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران [1384-02-26]-[2006-05-16] |
|