جارێکی تریش دوژمنانی ئازادی و ئارامی به‌ختی ڕه‌شی خۆیان
له هه‌ولێری پایته‌خت تاقی ده‌که‌نه‌وه!!
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی تر، بون و ئیراده‌ی خۆی سه‌ڵماندوه، و بێ گوێدانه هیچ سیما و به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی و بێ ویستی خۆی دابه‌شی سه‌ر چوار وڵاتی ده‌وروبه‌ر کراوه و ئه‌وانیش ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان لوابێت و کرابێت سڵیان له قڕ کردن و سوتماک کردنی گه‌ل و خاکه‌که‌مان نه‌کردۆته‌وه.
هه‌موشیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ترۆپکی بڕوایه‌ی که به ئاگر ئاسن مه‌حاڵه گه‌لێک له نێو ببه‌ن و وڵاتێک بکه‌نه وێرانه، بۆیه جار ناجارێک له ڕێگه‌ی ئه‌لقه له گوێ و نوکه‌ران و به‌کرێگیراو وشه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی تاریکستانه‌وه ترسنۆکانه هه‌وڵه نه‌زۆکه‌کانیان تاقی ده‌که‌نه‌وه و ده‌ستی له‌رزۆکیان به خوێنی ئاڵی ژماره‌یه‌ک له ڕۆڵه جوامێر و دڵسۆزه‌کانی گه‌له‌که‌مان سور ده‌که‌ن، به‌مه‌ش تاوانێکی‌تری نامرۆڤانه ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌رمانی تاوانه‌کانیان و په‌ڵه‌یه‌کی‌تری ڕه‌ش ده‌نێن به نێوچه‌وانی خۆیان و ئاغاکانیانه‌وه.
به بۆچونی ئێمه نانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئاژاوه‌و کاره تێکده‌رانه‌یه جگه له بشێوی و نا سه‌قامگیر کردنی ئارامی و ئۆقره‌ییه له کوردستان به‌و لاوه هیچ مابنایه‌کی تر له خۆ ناگرێت و واش ئاخێنراوه‌ته گوێیانه‌وه به‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه‌یه‌یان که پێانسپێردراوه ده‌توانن ئاسته‌نگ له به‌ر ده‌م جێ به جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکی کوردان و شوێنه دابڕاوه‌کانی تر بۆ ئامێزی گه‌رمی هه‌رێمه‌که‌مان دروست بکه‌ن.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کوردوستانیه‌کان له وڵاتی فینله‌ند که له لای خواره‌وه ئیمزامان کردوه،له کاتێکدا به توندی ئه‌م کاره تیرۆرستیه قێزه‌وه‌نه مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، هاوخه‌می خۆمان بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان ڕاده‌گه‌ێنین و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و ته‌واوی که‌سوکاره سه‌ربه‌رزه‌کانیان ده‌که‌ین و هیوای هه‌رچی چابونه‌وه‌ی زوتریش بۆ برینداره‌کانمان ده‌خوازین و داواش له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که تاوانباران ڕاده‌ستی دادگای گه‌ل بکه‌ن تا به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ێنرێن. له کۆتاییشدا به‌ڵێن بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسیمان و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه پێشمه‌رگه‌یه‌کی به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزبین له سه‌نگه‌ری پارێزگاریدا.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران/ کۆمیته‌ی فینله‌ندا
حیزبی دیمکراتی کوردستان/ کۆمیته‌ی فینله‌ندا
حیزبی یه‌کێتی دیمکراتی کورد له سوریا/ لیژنه‌ی فینله‌ندا
حیزبی شیوعی کوردستان/ عێراق/ کۆمیته‌ی فینله‌ندا
پارتی دیمکراتی کوردستان/ ڕێکخراوی فینله‌ندا
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان/ کۆمیته‌ی فینله‌ندا
بۆ زانیاری زیاتر ده‌کرێت په‌یوه‌ندی نوێنه‌ری (ی.ن.ک) مه‌هدی خالید خه‌مبار سه‌رپه‌رشتیاری خولی ئێستای کۆمیته‌ی هاوکاریه‌وه بکرێت
00358407217596