ڕاپۆرتی دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان له‌نۆروێژ
رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 6ی مانگی 2ی 2008ی زایینی دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کودرستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ به‌رێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 6ی ئێواره له‌باره‌گای یه‌کێتی نیشتمانی جێگیر له‌شاری ئۆسلۆ پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ به به‌شداری ئه‌و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر درێژه‌ی پێدرا.
1. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ عێراق
2. پارتی دیموکراتی کوردستان _ عێراق
3. حیزبی شوێعی کوردستانی _ عێراق
4. یه‌ک گرتوی ئیسلامی کوردستان _ عێراق
5. کۆمه‌ڵه‌ی‌شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
6. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
7. پارتی ئازادی‌کوردستانی ئێران
8. پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ی هاوکاری راپۆرتێک له کار‌و چالاکییه‌کان و رووداوه‌کانی یه‌ک مانگی رابردوو پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرا. به‌دوای راپۆرتی مانگانه‌دا هه‌ندێک کاروبار وچالاکی‌و پێشنیار خرانه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌و له لایه‌ن نوێنه‌رانی حیزبه‌کانه‌وه تاوتوێ کران.
بۆو ێنه باس له‌سه‌ر پێوه‌ندی کۆمیته‌ی هاوکاری و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی تورکیه له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کوردستان، ئاماده‌کاری بۆ یادکردنه‌وه‌ی رێوره‌سمی نه‌ورۆز، باس له‌سه‌ر خۆ رێک خستن به‌بۆنه‌ی رۆژی هه‌ڵه‌بجه و دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی‌گه‌لی کورد، هه‌روه‌ها هه‌ندێک ئاڵ‌و گۆری تازه له سه‌ر شێوازی رێکخستن‌و پێسپاردنی ئه‌رک به‌ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هاوکاری.
په‌سه‌ند کراوه‌کانی دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیه‌تی هاوکاری له ساڵی 2008ی زایینی‌دا بریتین له:
1. ئارشیوێک بۆ حیزبه‌کانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هاوکاری درووست بکرێت که تێدا ناسنامه‌یه‌کی کورت له هه‌ر حیزبێکی نوێنه‌ر له‌و کۆمیته‌یه‌دا هه‌بێت وه‌ک ساڵرۆژی‌دا مه‌زراندنی حیزبه‌کان و رۆژه مێژوویه‌کانی ئه‌و حیزبانه.
2. بریار درا کۆمیته‌ی هاوکاری یادی نه‌ورۆز بکاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێوره‌سمێک له وڵاتی نۆروێژ به‌رێوه ببات.
3. بۆ چروپڕتر کردنی پێوه‌ندی‌و هاوکاری‌و هاوئاهه‌نگی نێوان کۆمیته‌ی هاوکاری وده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبهێندرێته‌وه.
4. بریار درا کۆ بوونه‌وه‌کانی داهاتوی کۆمیته‌ی هاوکاری به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه به‌رێ بچن؛
الف. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆمیته‌ی هاوکاری 2 مانگ جارێک به‌رێوه‌بچێت
ب. کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمیته‌ی هاوکاری هه‌موومانگێک به‌رێوه‌بچێت
د. کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی ناو کۆمیته‌ی هاوکاری له ناو خۆیاندا، بۆ وێنه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی هاوکاری مانگی 2 جار یان لانی که‌م به‌پێی هه‌ل ومه‌رج وپێویستی به‌رێوه‌بچن.
له به‌شی ئاڵ‌و گۆڕ له رێکخستنه‌کاندا سێ پارتی‌تر وه‌ک هاوکار بۆ لیژنه‌ی راگه‌یاندن دانروان که بریتین له یه‌کێکیتی نیشتمانی، یه‌ک گرتوی ئیسلامی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور. ئه‌ندامانی ئه‌سڵی لیژنه‌ی راگه‌یاندن بریتین له کۆمه‌ڵه، پارتی یه‌کێتی کورد له سووریه، پارتی ئازادی کوردستان.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کات و شوێن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دیاری کرا که‌به‌م جۆره ده‌بێت.
کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی کۆمیته‌ی هاوکاری له رێکه‌وتی 27ی مانگی 2ی 2008ی زاینی له شاری ئۆسلۆ له باره‌گای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کاتژمێر 6ی ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت.
ته‌وه‌ره‌ی باسی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بریتی ده‌بێت له‌باس و لێکۆڵینه‌وه و خۆسازکردن بۆ یادکرد نه‌وه‌ی رۆژی هه‌ڵه‌بجه.
جێی ئاماژه‌یه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه هاوڕێیان ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی و باقر شکووهی وه‌ک نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه له کۆمیته‌ی هاوکاری به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بوون.