|
كۆبونه‌وه‌ی گشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
له وڵاتی ئه‌ڵمان به رێوه چوو
كۆبونه‌وه‌ی نۆێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه‌كانی نێو
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ ئه‌مجاره له شاری كۆڵن له
وڵاتی ئه‌ڵمان گیرا. ئه‌م كۆبونه‌وانه له ڕۆژه‌كانی 24 و 25 ی
مانگی مه‌ی به‌رێوه چوو و تێدا زیاتر له پازده رێكخراو له
نۆینه‌رانی كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، توركمه‌ن و تورك به‌شداریان
هه‌بوو. نۆێنه‌ری رێكخراوی "بزوتنه‌وه‌ی فێدراڵ دێموكراتیكی
ئازه‌ربایجان "یش وه‌كو میوان بانگهێشت كرابوو.
دوو رۆژ كوبونه‌وه‌ی چڕوپڕله سه‌ر زور بابه‌تی سیاسی و به نرخی
ئێستای كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌لێكی بۆ ره‌خساندین بۆ پێدا
چونه‌وه‌یه‌ك به سه‌ر چالاكیه‌كان و كه‌م و كۆریه‌كانماندا.
قسه‌مان له زور بواری كاره‌كانی داهاتوو و چونیه‌تی به ئه‌نجام
گه‌یاندنیان كرد. پێگه و قورسایی رێكخراوی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدرال وهه‌ر وه‌ها ده‌وری ئه‌م ئورگانیسمه له ئاڵ وگوری
پێوه‌ندی دار به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كانی ئێران
درایه به‌ر باس و پێشنیاری باش و شیاو بۆ به‌رێوه چوونی ئه‌ركه
قورسه‌كانی هاته ئاراوه و بڕیاری نۆێ و به له‌ڵكی تێدا
په‌سه‌ند كرا. كومیته‌ی كار و چالاكییه عه‌مه‌لی و سیاسیه‌كانی
كۆنگره هه‌ڵبژێردران كه بریتی بوون له كۆمیته‌ی ئیجرایی،
ته‌شكیلات، ماڵی، ته‌بلیغات و ئینتشارات،پێوه‌ندیه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كۆمیته‌ی مافی مروڤ. بێجگه له‌م چالاكیانه،
له‌م كۆبونه‌وه گشتیه‌دا لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكولینه‌وه له سه‌ر
پرسی فیدرالیزم له ئێران پێك هات و بریار درا كه پێش كۆبونه‌وه‌ی
گشتی داهاتوی كۆنگره گه‌ڵاله‌ی ئه‌م باسه بخرێته به‌ر دیده‌ی
ئه‌ندامانی كۆنگره و له‌وێدا په‌سه‌ند بكرێت.
له به‌شێكی دیكه له باسه‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌دا داواكاری
ئه‌ندامه‌تی حیزب و رێكخراوه‌كان خرایه به‌ر سه‌رنج و بریاریان
له سه‌ر درا. هه‌روه‌ها كۆنگره به پێویستی زانی كه
به‌رپرسایه‌تی خوی له مه‌ڕ داكوكی كردن له بزوتنه‌وه كانی نێو
ئێران، واته بزوتنه‌وه‌ی ژنان، كرێكاران و خۆێنداران جارێكی دیكه
له‌م بارودوخه هه‌ستیاره‌دا به ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك
ده‌رببرێت. هه‌روه‌ها كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
سه‌ركوتی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان له ئێران له
لایه‌ن حكومه‌تی ئیسلامیه‌وه به تایبه‌ت موسڵمانانی سوننی
وده‌سبه‌سه‌ر كردنی ریبه‌رانی به‌هاییه‌كان مه‌حكووم ده‌كات .له‌م
باره‌شه‌وه ده‌ركردنی راگه‌یاندنێكی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به گشتی به‌ره‌وپێش و به ده‌سكه‌وت بوو.
هه‌موو لایه‌نه‌كان به وره و روحیه‌یه‌كی جیدی و ئاماده به‌َ
كار و یه‌كگرتوو له باسه‌كاندا به‌شداریان هه‌بوو، ئه‌م كه‌ش
وفه‌زایه له ئاكامدا بوو به هۆی دارژاندن و په‌سه‌ند كردنی
گه‌ڵاله و به‌رنامه‌ی رێك و پێك و به نرخ بۆ داهاتووی كاره‌كانی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ.
لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌م كۆبونه‌وانه‌دا بریتی بوون
له هاورێان،ناهیدبه‌همه‌نی، موحه‌مه‌د میسری و زاگروس خوسره‌وی.
كۆبونه‌وه‌ی گشتی له فه‌زایه‌كی دۆستانه و به
وره‌یه‌كی به‌رز و و یه‌كگرتووانه‌وه له پاش دوو رۆژ كاری چڕ و
پڕ و به ده‌سكه‌وت كۆتایی به كاری خوی هێنا.
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی حه‌ق خوازانه‌ی نه‌ته‌وه كانی ئێران
بۆئازادی
لێژنه‌ی نۆێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه
مه‌ی
2008
www.iranfederal.org
info@iranfederal.org
تکایه ئه‌و وینانه بۆ دیتنیان کلیک بکه‌ن

|