بۆ به‌ڕێزان؛
ئه‌نجومه‌نی شاری که‌رکوک
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
په‌رله‌مانی عێراق
که‌سو کاری قوربانیان
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان
بابه‌ت، به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه له دوری هه‌زاره‌ها کیلۆمه‌تره‌وه هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی 7/28 مان بیست له ناو خه‌ڵکی سڤیل و ئاپۆره‌ی خۆپیاشانده‌ران له ناو شاری که‌رکوک، بوو به هۆی شه‌هید بوونی 25 که‌س و برینداربوونی 180 که‌سی‌تر، ئێمه‌ی له ناخه‌وه هه‌ژاند، له کاتیێکدا به توندی ئه‌م کاره ترسنۆک و چه‌په‌ڵه مه‌حکوم ده‌که‌ین و هۆکاره‌که‌شی ڕون ئاشکرایه‌و ده گه‌ڕێننینه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوری و شۆڤێنیه‌ی که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند کراو دواتریش له لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار‌و جێگره‌که‌ی و تێکڕای هێزه سیاسیه کوردیه‌کان و جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان ڕه‌تکرایه‌وه، ئه‌م بڕیاره له ناکاوه‌ش به پیلانێکی گه‌وره ده‌زانین که له لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کانی ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان وده‌وڵه‌تانی دراوسێ و پاشماوه‌ی به‌عس ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردمان ئه‌نجام ده‌درێت، له به‌رئه‌وه ئێمه وه‌ک نوێنه‌ری هێزه سیاسیه کورد‌و کوردستانیه‌کان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی که‌س وکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای چاکبونه‌وه ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، داوا ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ین تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 24 و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی سه‌دو چل و لانه‌دان له ده‌ستوری عێراق که‌وا زۆررینه‌ی عێراقیه‌کان ده‌نگیان بۆ داوه، چونکه ماده‌ی 24 جگه له ئاژاوه‌و کێشه‌نانه‌وه له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ناو شاری که‌رکوک و تاوان و ناحه‌قی به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردی قاره‌مان هیچ شتێکی پۆزه‌تیڤانه‌ی لێناکه‌وێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک هێزه سیاسیه کوردوکوردستانیه‌کانی شاری یۆتۆبۆری و سه‌رجه‌م کورده‌کانی سوید‌و ئه‌وروپا پاڵپشتی ته‌واو له شاری که‌رکوک و خۆپیشانده‌ران له سه‌رجه‌م شاروشارۆچکه‌کان و کوردستان به گشتی ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی پێشمان بکرێت به‌رامبه‌ر شاری که‌رکوک و کورد‌و کوردستان درێغی ناکه‌ین تاوه‌کو بتوانین سیمای ئاسایی ی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدۆئاشوری و مه‌سیحیه‌کان بۆ شاری که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه. داواکارین له حکومه‌تی عێراق و کوردستان که‌وا قه‌ره‌بوی قوربانیان و برینداران بکه‌نه‌وه‌و ده‌ست له ناو ده‌ست به‌ره‌نگاری هه‌موو پیلان و ئاژاوه‌گێڕیه‌ک بن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن درز بخه‌نه نێوان ڕیزه کانمانه‌وه له شاری که‌رکوک به کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌وه.
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه کورد‌و کوردستانیه‌کان له شاری یۆتۆبۆری
PSKپارتی سۆسیالیستی کوردستان له تورکیا
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریا
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حیزبی کوردی فه‌یلی عێراقی
حیزبی شوعی کوردستان