پشتیوانی هاوبه‌ش له داخوازی زیندانیانی سیاسیی ده‌که‌ین
4 رۆژه زیندانیانی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له شاره‌کانی ورمێ، مهاباد، سنه، که‌ره‌ج و تاران، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی بێ‌سنوور.
داخوازی دیاری کراوی مانگرتووان بریتین له:
1- دان پێدانانی حکومه‌ت به ناسنامه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌و زیندانیانه و ره‌فتاری شه‌رافه‌تمه‌ندانه له‌گه‌ڵیاندا.
2- پێداچوونه‌وه به ده‌رکردن و به‌ڕێوه‌بردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییه‌کان.
3- راگرتنی خێرای ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی.
4- کۆتایی هێنان به ئه‌شکه‌نجه و پێشێلکردنی به‌رده‌وامی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان.
ئێمه کۆمیته‌کانی رێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان له هوله‌ند، وێڕای ئه‌وه‌ی گیرانی ئه‌و ژماره‌یه له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، به‌ناڕه‌وا ده‌زانین و خوازیاری ئازادیی بێ مه‌رجی هه‌موویانین، ئه‌م هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌یان به ڕه‌وا ده‌زانین و پشتیوانی له داخوازه‌کانیان ده‌رده‌بڕین. هه‌ر له‌وکاته‌شدا بۆ سڵامه‌تی ئه‌وان به په‌رۆشین و کۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی تێکچوونی باری له‌شساخی یه‌کبه‌یه‌کی زیندانیانی مانگرتوو، ده‌ناسین.
ئێمه داوا له هه‌موو رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین، به‌هانای زیندانیانی مانگرتووه‌وه بچن و بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان و ئازادیی تێکڕایان هه‌ول بده‌ن.
1- پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌کیشانی کوردستانی ئێران - کۆمیته‌ی هوڵه‌ند
2008-08-29