بانگه‌واز بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆكۆمینت سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیران به‌رامبه‌ر به كورد
هاووڵاتیانی تيكؤشه‌ر
ڕێکخراو، که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان
كه‌سانى شاره‌زا، روناكبيران، مافپه‌روه‌ران و پاريزه‌ران
بۆ کردنه‌وه‌ی دۆسیه وه به تاوانبار ناساندن و به سزاگه‌یاندنی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵکوژی و قه‌ڵاچۆ کردنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له رێکه‌وتی 29ی 8ی 2008دا پاش چاوپێکه‌وتنمان له گه‌ڵ دادگای تاوانبارانى نيونه‌ته‌وه‌يى كه باره‌گاكه‌ى له هۆڵه‌نده‌يه، داوای به‌ڵگه و دۆکومێنتیان لێ کردووین بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌يه فه‌رمى له لایه‌ن دادگاوه بكريته‌وه له سه‌ر كؤمارى ئيسلامى ئيران.
ئێمه وک ئه‌و چه‌ند لايه‌ن و رێکخراوه‌ی كه له خواره‌وه ناومان هاتووه. داوا له هه‌موو ڕێکخراو، که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین، که هه‌رچی دۆکۆمێنتیان هه‌یه بینێرن بۆ ئه‌م ئیمايله‌ی له خواره‌وه بلاوكراوه‌ته‌وه، هاوكارمان بن له‌م كاره، كاريكى زؤر تولانى وه‌لى له كؤتاييدا به به‌رهه‌مه.
سوپاس بۆ هاوکاری هه‌موو لایه‌ک.
1. کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
2. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
3. پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
4. ناوه‌ندی (چاك) - كؤميته‌ى رؤژهه‌لات
تێبینی:
1. به‌ڵگه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بۆ دادگا به نرخه، تێکست (نووسراوه) "به تايبه‌ت بلاوكراوه له رؤژنامه‌كانى رژيم، فیلم، وێنه و ده‌نگ.
2. هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵات ئه نجامدراون بۆ داکۆکی به‌نرخن وه‌ک:
تاوانه‌کانی خه‌لخالی جه‌للاد، کۆمه‌ڵکوژی قارنێ و قه‌ڵاتان، ئیندرقاش و وسوکه‌ند و لادى و ناوچه‌کانی‌تر ..
ئيعدام كردنى 59 تازه لاوی بێ تاوان له مه‌هاباد نيشاندانى له تلوزيؤنه وه، تڕۆڕی ریبه‌رانی کورد له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه، جیهادی خومێنی بؤ هيرش بؤ سه‌ر كوردستان و كؤمه لكوژى كوردان، گرتن، شکه‌نجه و ئیعدام، سیاسه‌تی موعتاد کردنی خه‌ڵک له زیندان و له ده‌روه، دزینى شوينه واره مێژوویيه‌کان و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و به ده‌يان جؤر تاوانی‌تر.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
0031626951120